گۆرانی کوردی

ئامۆزا گیان – شەهین تاڵەبانی

ئامۆزا گیان
گۆرانیبێژ: شەهین تاڵەبانی

هەر دەڕۆم دەڕۆم، دڵم دەلەرزێ، ئامۆزا گیان
چۆن بەجێت بێڵم، یار گەردن بەرزێ، ئامۆزا گیان

هەر ئەڕۆم ئەڕۆم دڵم ئەلەرزێ، ئامۆزا گیان
چۆن بەجێت بێڵم یار گەردن بەرزێ، ئامۆزا گیان
هەر دەڕۆم دەڕۆم دڵم ئەلەرزێ، ئامۆزا گیان
چۆن بەجێت بێڵم یار گەردن بەرزێ، ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی، ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا تاقە گوڵەکەم، نەو نەمام فێنکی دلەکەم

خۆرەتاوم، خوێن دیەی پڕ دەردە، ئامۆزا گیان
نەسیمم، شنەی هەناسەی سەردە، ئامۆزا گیان

هەر دەڕۆم دەڕۆم، دڵم ئەلەرزێ، ئامۆزا گیان
چۆن بەجێت بێڵم، یار گەردن بەرزێ، ئامۆزا گیان
هەر دەڕۆم دەڕۆم، دڵم ئەلەرزێ، ئامۆزا گیان
چۆن بەجێت بێڵم، یار گەردن بەرزێ، ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی، نەونەمام تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا تاقە گوڵەکەم، نازەنین فێنکی دلەکەم

شەماڵ، بێنە بۆم عەتری زوڵفەکەی، ئامۆزا گیان
وەختە بمرم بۆ دیدە مەستەکەی، ئامۆزا گیان

هەر دەڕۆم دەڕۆم، دڵم ئەلەرزێ، ئامۆزا گیان
چۆن بەجێت بێڵم، یار گەردن بەرزێ، ئامۆزا گیان
هەر دەڕۆم دەڕۆم، دڵم ئەلەرزێ، ئامۆزا گیان
چۆن بەجێت بێڵم، یار گەردن بەرزێ، ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی، ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا تاقە گوڵەکەم، نازەنین فێنکی دلەکەم

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە