ئای چەندەم خۆش ئەوێ
گۆرانیبێژ: عەلی مەردان
ئای چەندەم خۆش ئەوی، قەزات لە ماڵم کەوێ
کۆرس: ئای چەندەم خۆش ئەوێ
ئای چەندەم خۆش ئەوی، قەزات لە ماڵم کەوێ
کۆرس: ئای چەندەم خۆش ئەوێ
گەردی بەرزی نەخشانی، گەردی بەرزی نەخشانی، وەک سۆنە و سوێسکە و کەوێ
کۆرس: ئای چەندەم خۆش ئەوێ
ئای چەندەم خۆش ئەوێ، لێرە بێ یاکوو لەوێ
لێو وەک پەڕەی گوڵاڵە، ناوقەو دەڵێی شمشاڵە
کۆرس: ئای چەندەم خۆش ئەوێ
لێو وەک پەڕەی گوڵاڵە، ناوقەو دەڵێی شمشاڵە
کۆرس: ئای چەندەم خۆش ئەوێ
باڵا بە بەرزی ئاڵا، تەمەنی چواردەساڵە
کۆرس: ئای چەندەم خۆش ئەوێ
باڵا بە بەرزی ئاڵا، تەمەنی چواردەساڵە
ئای چەندەم خۆش ئەوێ، لێرە بێ یاکوو لەوێ
لێرە بێ یاکوو لەوێ، دڵم هەر لەیلێی ئەوێ
کۆرس: ئای چەندەم خۆش ئەوێ
لێرە بێ یاکوو لەوێ، دڵم هەر لەیلێی ئەوێ
کۆرس: ئای چەندەم خۆش ئەوێ
قەد هەر ساتێ ناسرەوێ، لێم حەرام خواردن و خەوێ
کۆرس: ئای چەندەم خۆش ئەوێ
قەد هەر ساتێ ناسرەوێ، لێم حەرام خواردن و خەوێ
ئای چەندەم خۆش ئەوێ، لێرە بێ یاکوو لەوێ
دەروونم پڕ بوو لە ژان، بێبەش لە کەیف و سەیران
کۆرس: ئای چەندەم خۆش ئەوێ
دەروونم پڕ بوو لە ژان، بێبەش لە کەیف و سەیران
کۆرس: ئای چەندەم خۆش ئەوێ
پشتم چەوت بوو چەماوە، هەر وەکوو کەمەی گۆچان
کۆرس: ئای چەندەم خۆش ئەوێ
پشتم چەوت بوو چەماوە، هەر وەکوو کەمەی گۆچان
ئای چەندەم خۆش ئەو، لێرە بێ یاکوو لەوێ
ئای چەندەم خۆش ئەوێ، قەزات لە ماڵم کەوێ
کۆرس: ئای چەندەم خۆش ئەوێ
ئای چەندەم خۆش ئەوێ، قەزات لە ماڵم کەوێ
کۆرس: ئای چەندەم خۆش ئەوێ
گەردی بەرزی نەخشانی، وەک سۆنە و سوێسکە و کەوێ
کۆرس: ئای چەندەم خۆش ئەوێ
گەردی بەرزی نەخشانی، وەک سۆنە و سوێسکە و کەوێ
ئای چەندەم خۆش ئەوێ، لێرە بێ یاکوو لەوێ