سینەما

ئۆسکار ٢٠١٩: ٣٤٧ فلیم لە کێبەرکێ دان بۆ گرتنی خەڵاتی باشترینەکان

ئۆسکار ٢٠١٩: ٣٤٧ فلیم لە کێبەرکێ دان بۆ گرتنی خەڵاتی باشترینەکان

لە ساڵی ١٩٧٠ وە تا ئێستا، ئەمە زۆرترین ژمارەی فلیمی بەشدار بووی وەرگرتنی باشترین خەڵاتەکانی ئەکادیمیای ئۆسکارە.

ئەکادیمیای زانست و هونەری سینەما ڕایگەیاند کە ٣٤٧ فلیم بە شێوەی فەرمی بۆ بەشداری کردن لە کێبەرکێی وەرگرتنی خەڵاتی باشترینەکانی ئۆسکار دەستنیشان کراون. ئەمە زۆرترین ژمارەی فلیمی بەشداربووە لە ساڵی ١٩٧٠ وە تا ئێستا، کە ئەو ساڵە ٣٧٤ فلیم بوون.

بۆ ئەوەی فلیمێک شایەنی بەشداری کردن لە کێبەرکێی ئۆسکار بێت پێویستە تا ٣١ دێسامبر لە سینەمایەکی شاری لۆس ئانجلێس لانیکەم حەوت ڕۆژ لە سەر یەک نمایش کرابێت.

ئەو فلیمانەی بەختی زۆرتریان هەیە بۆ ناوزەد بوون:

ڕۆما/Roma دەرهێنەر: ئالفۆنسۆ کوارۆن

ئەستێرەیەک بە دونیا هاتووە/A Star Is Born دەرهێنەر: برادلی کووپەر

دڵخواز/The Favourite دەرهێنەر: یۆرگۆس لانتیمۆس

فلیمی دەرهێنەرگەلێکی ئەفریقی-ئەمەریکی وەکوو Black Panter ، If Beale Street Could Talk ، BlakkKlansman یش ئەتوانن لە نێو ناوزەدەکانی ئۆسکاری ئەمساڵدا بن.

سەرچاوە: TheWrap

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە