ئەگەری دیتنەوەی تۆبی ماگوایەر لە سپایدەرمان ٤

تۆبی ماگوایەر لە گفتووگۆدایە بۆ بەشداری لە فلیمی سپایدەرمان ٤ لەگەڵ کیرستەن دوونست.

تۆبی ماگوایەر ئەکتەری یەکەم زنجیرەی سپایدەرمان سەرقاڵی گفتووگۆیە بۆ گەڕانەوە و بەشداری لە فلیمە نوێکەدا. ماگوایەر ئەوسا دەوری پیتەر پارکەر_ی لە سێینەی سپایدەرمان لە ساڵانی ٢٠٠٢ تا ٢٠٠٧دا دەگێڕا کە سام ڕایمی دەرهێنەریان بوو. پیتەر پارکەر کە ڕۆژێک جاڵجاڵۆکەیەکی تیشکدەری ناوەکی (ڕادیۆئاکتیڤ) پێوە دەدات و هێز و توانایەکی جاڵجاڵۆکاسای پێ دەبەخشێت. کریستەن دوونست دەوری ماری جاین واتسۆن_ی دەگێڕا؛ هاوڕێ و خۆشەویستی پیتەر. دەورگێڕانی پیتەر لەو فلیمەدا زۆر جێگای سەرنج بوو و خەڵک ستایشێکی زۆریان بۆی هەبوو. ئەو ساڵانە ئەگەرچی بڕیار بوو سپایدەرمان_ی ٤یش چێ بکرێت بەڵام ئەوە هیچکات ڕووی نەدا.

لە جیهانی سینەمایی ماڕڤڵ لە ئێستادا تۆم هۆلاند دەوری سپایدەرمان دەگێڕێت و بڕیارە کە بۆ سێهەمین ئەڵقەی فلیمەکە بگەڕێتەوە و لە فلیمە نوێکەدا بەشدار بێت. وردەکارییەکانی چیرۆکی فلیمەکە شاردراوەتەوە بەڵام دەڵێن مارڤڵ کە سەرقاڵی چیرۆکی فرەجیهانییە، لەوانەیە ئەکتەرەکانی سپایدەرمانەکانی پێشوو لێرەدا کۆ بکاتەوە. ئەمە لە سەر بنەمای ئەو هەواڵانەیە کە گوایە ئەکتەری کەسایەتی ئەلەکترۆ (جیمی فۆکس) لە فلیمی سپایدەرمانی سەرسووڕهێنەر ٢, لە سپایدەرمان ٣ دا دەبێت و پاشان هەواڵی گەڕانەوەی دوکتەر ئۆکتاپوس_یش بڵاو کراوەتەوە. ئینجا لەوانەیە بەس ئەم دووانە نەبن کە دەگەڕێنەوە.

سۆنی و مارڤڵ سەرقاڵی گفتووگۆن لەگەڵ ماگوایەر بۆ بەشداری کردن لە فلیمەکە و ئەم گفتووگۆیە هێشتا بەردەوامە و کاتێک بە ئاکام بگەن هەواڵەکانی بڵاو دەبنەوە. لەم ماوەیەدا دوونست بڕیارە لە کەسایەتی ماری جاین_دا دەر بکەوێتەوە. هەروەها هەواڵی ئەوەش بڵاو بووەتەوە کە ئاندروو گارفیڵد ئەکتەری کەسایەتی پیتەر پارکەر لە فلیمی سپایدەرمانی سەرسووڕهێنەر_یش بەشداری فلیمەکە دەبێت.

سۆنی پێشتر دەنگۆی گەڕانەوەی ماگوایەر و گارفیڵدی ڕەت کربووەوە بەڵام ئێستا وا دیارە کە بەس ویستوویە شتەکان شاراوە بمێنن تاکوو بڕیاری کۆتایی بدرێت. ئەگەرچی هێشتا گەڕانەوەی ماگوایەر پشتڕاست نەکراوەتەوە بەڵام هەر ئەوەی کە سەرقاڵی گفتووگۆن جێگای دڵخۆشییە. ئەگەر گارفیڵد و دوونست هەبن سەیرە ئەگەر ماگوایەر نەبێت! دیسان دیتنەوەی ماگوایەر و دوونست دڵخۆشکەر دەبێت بۆ هۆگرانی ئەو ئەکتەرانە و فلیمی سپایدەرمانەکانی پێشوو. هەروەها دیتنی کردەوەی سپایدەرمانی هۆلاند و سپایدەرمانی ماگوایەر شتێکی سەرنجڕاکێش دەبێت.

ئەم گەڕانەوەیانە ئەوە دەردەخەن کە سپایدەرمانی ٣ سەبارەت بە فرەجیهانی دەبێت. مارڤڵ تا ئێستا هەندێ جار  سەرقاڵی ئەم چەشنە چیرۆکانە بووە و گرینگترینیان دکتۆر سترەینج لە فرەجیهانی شێتی_دایە کە بەرهەمی ٢٠٢٢ دەبێت و درێژەی فلیمی دکتۆر سترەینج_ی ساڵی ٢٠١٦یە بە دەورگێڕانی بێنێدیکت کەمبەرباچ. هەروەها دکتۆر سترەینج_یش بەشداری فلیمی سپایدەرمانی ٣ دەبێت. تا ئێستا سپایدەرمان ٣ فلیمێکی زۆر ئاڵۆز و تێکەڵ دیارە و هیوادارین بتوانێت بەرگەی قورسایی ئەم هەموو کەسایەتییە بگرێت. ئاساییە کە هەندێ لە کەسایەتییەکان دەورێکی کورتیان دەبێت بەڵام بەگشتی ئەوەی جێگای سەرنجە کە ماگوایەر و دوونست چۆن جێگایان دەبێتەوە و چیرۆکەکەیان چی دەبێت. هیوادارین مارڤڵ بە زووترین کات هەندێ لە چیرۆک و وردەکارییەکانی فلیمەکە بڵاو بکاتەوە.

سەرچاوە: ScreenRant

سەرنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاو ناکرێتەوە. ئەو خانەگەلەی بە * دەستنیشان کراون پێویستە پڕ بکرێنەوە.