×

ئەگەری گەڕانەوەی گال گادۆت بۆ فلیمە نوێکەی خێرا و تووڕە!

گال گادۆت ئەکتەرێکی ئیسرایلییە کە یەکەم دەرکەوتنی لە سینەمادا لە فلیمی خێرا و تووڕە ٤دا بوو و پاشان لە پێنج خێرا و خێرا و تووڕە ٦یشدا دەوری گێڕا.  گال گادۆت زۆرتر بە هۆی فلیمەکانی واندەر وومانەوە ناسراوە. پێش ئەوەی ببێت بە ئەکتەر، لە زانکۆ خوێندکاری مافەکان و پێوەندییە نێودەوەڵەتییەکان بووە کە دواتر دەچێتە نێو ئیشی مۆدەلینگ و سینەماوە. جێگای سەرنجە کە لە هەژدە ساڵیدا وەکوو شاجوانی ئیسرایل هەڵبژێردراوە و پاشان ماوەی دوو ساڵ لە هێزی پاراستنی ئیسرایلدا ڕاهێنەری شەڕ و لەشجوانی بووە.

ئێستا کە فلیمی واندەر وومان ١٩٨٤ بڵاو بووەتەوە لە وتووێژێکیدا لەگەڵ چەناڵی ئێم تی ڤی نیووز لەسەر فلیمەکەی واندەر وومان و ئیشە نوێکانی باسی دەکرد. کاتێک ئاماژە کرا بە فلیمەکانی خێرا و تووڕە، لە وەڵامی ئەوەیدا کە ئاخۆ بۆ فلیمە نوێکە ئەویش بەشداری دەکات؟ گوتی: نازانم و لە نێو پلانەکانی داهاتووم دا نییە.

ساڵی پار لە ترایلەری خێرا و تووڕەی ٩دا دەرکەوتنی هان بە دەورگێڕانی سوونگ کانگ پشتڕاست کرایەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە هان لە ژمارەی سێهەمی فلیمەکەدا مردبوو و ئێستا بە هەواڵی زیندوو بوونەوەی لە فلیمە نوێکەدا گومانی ئەوە دەچێت کە کەسایەتی گیزەل بە دەورگێڕانی گال گەدۆتیش زیندوو بێتەوە و دیسان بیبینینەوە. ئەگەری ئەوەش هەیە ئەم وەڵامەی گادۆت بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان بووبێت و بەرهەمهێنەرانی فلیمەکە بیانەوێت دواجار هۆگرانی پێ سەرسام بکەن. هەروەها گادۆت لە فلیمی خێرا و تووڕەی ٧دا دەرکەوتنێکی کورتی هەبوو کە لە مۆنتاژە کۆتاییەکاندا لایانبردبوو.
گادۆت لە فلیمی خێرا و تووڕەی ٦دا دەمرێت لە کاتێکدا لە نێو ئۆتۆمبیلێک بە خێراییەکی زۆرەوە خۆی بەردەداتەوە تاکوو هان بپارێزێت کە زەلامێک لە پشتەوە دەیەوێت هێرش بکاتە سەری. ئێستا (ڕوون نییە)ڕوون نییە ئەگەر بگەڕێتەوە، گەڕانەوەکەی بە چ شێوازێک دەبێت. دەکرێت لەو ڕووداوەدا نەمردبێت و زیندوو مابێت بەڵام ئەمە واتە تۆرەنتۆ و هاوەڵانی پاش ڕووداوەکە نەگەڕاونەتەوە بۆ دۆزینەوە و دیتنەوەی تەرمی هاوڕێکەیان کە شتێکی سەیرە! یانیش ئەگەری هەیە چیرۆکی فلیمە نوێکە لە کاتی پێش ئەو ڕووداوانەدا و لە ساتی زیندوو بوونی گیزەلدا ڕوو بدەن یان ئەمجارە لە کاتدا گەشت بکەنەوە بۆ ڕابردوو و فلیمەکە تێکەڵی تایبەتمەندیگەلێکی خەیاڵی زانستی ببێت!

پێشتریش کەسایەتییەکانی فلیمەکە لە ڕووداوی کوشندە ڕزگاریان بووە بۆ نموونە  لێتی (میشێل ڕۆدریگیز) کە لە ٥خێرادا مردبوو لە خێرا و تووڕە ٦دا دەرکەوت کە لە ڕووداوەکە زیندوو دەرچووە. بەگشتی ئێستا کە دەرکەوتنی هان لە فلیمە نوێکەدا پشتڕاست کراوەتەوە هیوادارین گادۆتیش لە فلیمەکەدا هەبێت و ئەو دوو کەسایەتییە دیسان پێکەوە ببینینەوە.

خێرا و تووڕە ٩ ساڵی ٢٠٢١ بڵاو دەبێتەوە و لە ئێستادا تیوونیڤەرساڵ و دەرهێنەر جاستین لین سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ خێرا و تووڕە ١٠و خێرا و تووڕە ١١.

سەرنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاو ناکرێتەوە. ئەو خانەگەلەی بە * دەستنیشان کراون پێویستە پڕ بکرێنەوە.