×

ئەی باڵندەی ئێسک سووک – عەلی زەندی

ئەی باڵندەی ئێسک سووک
هۆنراوە: مامۆستا گۆران
گۆرانیبێژ: عەلی زەندی

ئەی باڵندەی ئێسک سووک، بولبولی دەنووک بچووک
ئەی باڵندەی ئێسک سووک، بولبولی دەنووک بچووک
باخچە بە باخچە ئەفڕی، وچانێکی لێ ئەگری
باخچە بە باخچە ئەفڕی، وچانێکی لێ ئەگری، وچانێکی لێ ئەگری

هێز و توانای لێ بڕیوم ژیانی نالەبارم
هێز و توانای لێ بڕیوم ژیانی نالەبارم
ناوێرم تاوێ بژیم لە بەر زمانی بەدکارم
ناوێرم تاوێ بژیم لە بەر زمانی بەدکارم

منیش لای خۆم هەمیشە، شیعرم کردووە بە پیشە
منیش لای خۆم هەمیشە، شیعرم کردووە بە پیشە
کام بەستە کام گۆرانی، تەحریر و …[ئەم وشەیە لە گۆرانیەکەدا ڕوون نییە چی دەڵێ، ئەگەر ئێوە دەیزانن تکایە لە کۆمێنت بینووسن. لە شیعرەکەی مامۆستا گۆراندا ئاوایە: “کام بەستە کام گۆرانی سیحری ڕووتە ئەیزانی؟” خولەک ۱:42 ‘]
کام بەستە کام گۆرانی، تەحریر و …، تەحریر و …

هێز و توانای لێ بڕیوم چەرخی کۆنی زەمانە
هێز و توانای لێ بڕیوم چەرخی کۆنی زەمانە
نازانم لە کوێ بژیم، بۆیە دڵەکەم وەیلانە
نازانم لە کوێ بژیم، بۆیە دڵەکەم وەیلانە

منیش دەروونم شاد بێ، ملم لە بەند ئازاد بێ
منیش دەروونم شاد بێ، ملم لە بەند ئازاد بێ
عومرم یەکسەر بەهار بێ، عومرم یەکسەر بەهار بێ

هێز و توانای لێ بڕیوم کردەوەی ڕۆژگارم
هێز و توانای لێ بڕیوم کردەوەی ڕۆژگارم
دڵسۆزی سووتاندمی، بۆیە لە خۆم بێزارم
دڵسۆزی سووتاندمی، بۆیە لە خۆم بێزارم

منیش ئەی مەلی پیرۆز، بە یەک چریکەی پڕ لە سۆز
منیش ئەی مەلی پیرۆز، بە یەک چریکەی پڕ لە سۆز
بەستەی وات بۆ ئەخوێنم کە جوان جوان بلەرزێنم
بەستەی وات بۆ ئەخوێنم کە جوان جوان بلەرزێنم، کە جوان جوان بلەرزێنم

هێز و توانای لێ بڕیوم ژیانی نالەبارم
هێز و توانای لێ بڕیوم ژیانی نالەبارم
ناوێرم تاوێ بژیم لە بەر زمانی بەدکارم، لە بەر زمانی بەدکارم

ئەی باڵندەی ئێسک سووک، بولبولی دەنووک بچووک
ئەی باڵندەی ئێسک سووک، بولبولی دەنووک بچووک
باخچە بە باخچە ئەفڕی، وچانێکی لێ ئەگری
باخچە بە باخچە ئەفڕی، وچانێکی لێ ئەگری، وچانێکی لێ ئەگری

هێز و توانای لێ بڕیوم کردەوەی ڕۆژگارم
هێز و توانای لێ بڕیوم کردەوەی ڕۆژگارم
دڵسۆزی سووتاندمی، بۆیە لە خۆم بێزارم
دڵسۆزی سووتاندمی، بۆیە لە خۆم بێزارم
دڵسۆزی سووتاندمی، بۆیە لە خۆم بێزارم
دڵسۆزی سووتاندمی، بۆیە لە خۆم بێزارم
دڵسۆزی سووتاندمی، بۆیە لە خۆم بێزارم

سەرنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاو ناکرێتەوە. ئەو خانەگەلەی بە * دەستنیشان کراون پێویستە پڕ بکرێنەوە.