×

ئەی چارەنووس- حەسەن دەرزی

ئەی چارەنووس
گۆرانیبێژ: حەسەن هەیاس

کز کز ئەڕۆی بە ڕەنگزەردی
ڕۆشناییەک ناکەی بە دی
کز کز ئەڕۆی بە ڕەنگزەردی
ڕۆشناییەک ناکەی بە دی
ملی ڕێگات گرتۆتە بەر
لە تاریکی ئەکەی سەفەر
ملی ڕێگات گرتۆتە بەر
لە تاریکی ئەکەی سەفەر
ئەی چارەنووس، ئەی چارەنوس
بۆ کوێم ئەبەی ئەی چارەنووس؟!
ئەی چارەنووس، ئەی چارەنوس
بۆ کوێم ئەبەی ئەی چارەنووس؟!

هاوڕاز و هاودەنگت نیە
ئارام لە گیانتا یاخییە
هاوڕاز و هاودەنگت نیە
ئارام لە گیانتا یاخییە
ئاوێنەی بەختت شکاوە
بۆنی مەرگی لێ پژاوە
ئاوێنەی بەختت شکاوە
بۆنی مەرگی لێ پژاوە
ئەی چارەنووس، ئەی چارەنووس
بۆ کوێم ئەبەی ئەی چارەنووس؟!
ئەی چارەنووس، ئەی چارەنووس
بۆ کوێم ئەبەی ئەی چارەنووس؟!

هەزار پرسیار لە دڵتایە
بەڵام وەڵامۆ بۆ نایە
هەزار پرسیار لە دڵتایە
بەڵام وەڵامۆ بۆ نایە
ئاخۆ تا کەی وا ئاوارەی
نامۆی شەقامی ئەم شارەی
ئاخۆ تا کەی وا ئاوارەی
نامۆی شەقامی ئەم شارەی
ئەی چارەنووس، ئەی چارەنووس
بۆ کوێم ئەبەی ئەی چارەنووس؟!
ئەی چارەنووس، ئەی چارەنووس
بۆ کوێم ئەبەی ئەی چارەنووس؟!

سەرنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاو ناکرێتەوە. ئەو خانەگەلەی بە * دەستنیشان کراون پێویستە پڕ بکرێنەوە.