×

ئەی ڕەفێقانی تەریقەت – عەزیز شارۆخ

ئەی ڕەفێقانی تەریقەت
گۆرانیبێژ: عەزیز شارۆخ

ئەی ڕەفێقانی تەریقەت، دەردی عیشقم چارە کەن
یان بە جارێ بمکوژن جەرگم بە خەنجەر پارە کەن

بۆچ ئەمن سووچم چییە ئەی سەروی بوستانی ئیرەم
بێ قەزا لێم زویرە چاکەیی چاوت ببێ

چاوەکەم بۆ ڕووی فیراقت دڵ دەناڵێ وەک ڕوباب
بۆ دوو ئەبرۆی میسلی تاقت بەندی جەرگم بوو کەباب

من کە سووتانم نەدیوە مەنعی گریانم مەکە
ئاشقی ڕووتم بە قوربان تیرەبارانم مەکە

سەد حەکیم هات و عەلاجی ئەم برینەی بۆ نەکرد
تۆ عەلاجی زامەکەم کە زوو بە قوربانم وەرە
تۆ عەلاجی زامەکەم کە زوو بە قوربانم وەرە

سەرنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاو ناکرێتەوە. ئەو خانەگەلەی بە * دەستنیشان کراون پێویستە پڕ بکرێنەوە.