گۆرانی کوردی

بارگەی خەم-ناسر ڕەزازی

بارگەی خەم
هۆنراوە: ئەحمەد محەمەد
گۆرانیبێژ: ناسر ڕەزازی

بارگەی خەمم ھەڵگرت و ھاتمەوە بۆ شارەکەم
ھاتم بەرەو دیاری شەنگی کەس و کارەکەم

بۆ باوەشی بە سۆزی دایکە دڵ سووتاوەکەم
تاکوو بزانێ چەندە بە سۆیە ئازارەکەم

ھاتووم وەکوو شەماڵێک چڵ و گەڵا بدوێنم
پاییزی غەریبی دڵ بە جارێ ھەڵوەرێنم

کە من نمەی باران بم، ئێوەش ئاوێنەی باخمن
ھەرچەندە لێتان دوور بم ھەنسک و ئاھی ناخمن

دڵم پرسەخانەیە، سەرم بەفری زستانە
ھەمیشە خەم لە چاوما باڵاترین میوانە

وەک باڵندەی لانەواز، تەرە و بێ ناونیشانم
چەن شیرینە کە دەڵێم من خەڵکی کوردستانم

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە