×

بۆب ئۆدەنکێرک دەبێت بە جۆن ویک!

بۆب ئۆدەنکێرک زۆرتر بە هۆی یەکێک لە باشترین نمایشە سکێچ کۆمیدییەکان واتە بەڕێز شۆ لەگەڵ بۆب و دەیڤی (١٩٩٨-١٩٩٥) ناسراوە. لەم ساڵانەدا بەرچاوترین ئیشی، دەورگێڕان لە زنجیرەی گۆڕانی خراپ و باشترە پێوەندی بکەیت بە سۆڵ_ەوە بوو کە سەرنجێکی زۆری بۆ خۆی ڕاکێشا. لەم زنجیرانەدا دەوری پارێزەرێکی چەوتی دەگێڕا و پێنج جار بەربژێر کرا بۆ خەڵاتی ئێمی بۆ باشترین کەسایەتی سەرەکی دراماکان. ئێستا بۆب کە زۆرتر بە فلیمی کۆمیدیەوە دەناسرێت لە کەسایەتییەکی شەڕکەر و لە فلیمێکی نوێی ئاکشن لە چەشنی جۆن ویکدا دەردەکەوێت. فلیمی هیچکەس سەبارەت بە زەلامێکە بە نێوی هاچ مانسەل، دز دەدات لە ماڵەکەی بەڵام ئەم هیچ ناکات و بەرانبەر دزەکان پارێزگاری لە خۆی و بنەماڵەکەی ناکات، بەو هیوایە کە لە ئاستی توندووتیژییەکە کەم بکاتەوە. ئەمە وادەکات لە پێش چاو منداڵ و خێزانەکەیەوە بشکێتەوە و دراوسێکان و هاوکارەکانی بە لاقرتێوە سەیری بکەن. بەڵام ئەم ڕووداوە شتێک لە ناخیدا دەجووڵێنێت و توەڕەییەک دادەگیرسێنێت؛ ئەم کەسایەتییە هێمنە دەبێت بە شەڕکەرێک وەکوو جۆن ویک یان ڕۆبەر مەککاڵ لە یەکسانکەر.

دەرهێنەری فلیمەکە ئیلیا نایشوولەرە و درێک کۆلستاد فیلمنامەکەی نووسیوە کە نووسەری فلیمەکانی جۆن ویکە، کەواتە سەیر نییە ئەگەر هاوشێوەییەک لە نێوان دوو فلیمەکەدا بەدی بکرێت. کۆنی نیلسەنی تێدایە کە لە پارێزەری شەیتاندا دەوری کریستابێلا ئاندرۆلی دەگێڕا. لە ئەکتەرانی دیکەی فلیمەکەش کریستۆفەر لۆیدە کە بۆ دەورگێڕانی لە سێینەی گەڕانەوە بۆ داهاتوودا ناسراوە. ئۆدەنکێرک هەروەها یەکێک لە بەرهەمهێنەرانی فلیمەکەشە.

کاتی بڵاو بوونەوەی فلیمەکە وەکوو هەموو فلیمەکانی دیکەی ٢٠٢٠ بە هۆی قەیرانی کۆرۆناوە چەند جار کەوتە دواوە. یوونیڤەرساڵ پیکچەرز سەرەتا دەیویست فلیمەکە لە مانگی خەرمانان دا بڵاو بێتەوە بەڵام شەش مانگ دوای خست و بڕیارە لە ٢٦ ڕەشەمەی ٢٠٢١ دا بڵاو بێتەوە. بەگشتی وا دیارە کە دەتوانێت بەرهەمێکی سەرکەوتوو بێت بە پێی ئەوەی لەم چەند ساڵەدا فلیمگەلێک کە پاڵەوانێکی تووڕە دەکەوێتە نێو کێشمەکێشێک لەگەڵ ڕابردووویەکی پڕ لە توندووتیژیدا، زۆر سەرکەوتوو بوون وەکوو جۆن ویک یان یەکسانکەر. ڕەنگە ئۆدەنکێرک ئەو هێزە سینەماییەی بۆ فلیمێکی ئاکشن وەکوو دەنزل واشنگتۆن یان کیانوو ڕیڤز نەبێت بەلام گوتوویە کە لە دوو ساڵ پێش دستپێکی فلیمهەڵگرییەکەوە، دەستی کردووە بە ڕاهێنان بۆ ئەم دەورگێڕانە. گۆڕانی ژانری ئەکتەرەکان بۆ فلیمی ئاکشن هەمیشە سەرسورهێنەرن و ئێستاش دیتنی ئۆدەنکێرک لە فلیمێکی ئاکشندا سەرنجڕاکێشە و دەتوانێت لە داهاتوو ببێت بە ئەستێرەکەی نوێی ژانری ئاکشن.

ترایلەری فلیمی هیچکەس:

 

سەرنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاو ناکرێتەوە. ئەو خانەگەلەی بە * دەستنیشان کراون پێویستە پڕ بکرێنەوە.