گۆرانی کوردی

بۆت نووسیبووم – چۆپی فەتاح

بۆت نووسیبووم
گۆرانیبێژ: چۆپی فەتاح

بۆت نووسیبووم لێت دەترسم
نەوەک ڕۆژێ، نەوەک ڕۆژێک لە یادم کەی
نەخێر گوڵم، غەمی عیشقە، چیرۆکێکی ئاسان نییە بەم شێوە تێیبگەی
ئێستا ساباتی ئەڤینت بۆتە پەناگەی شەوانم
من بە بێ تۆ، بەهارێکی بێ سەوزایی و پاییزێکی پڕ خەزانم
ئێستا ساباتی ئەڤینت بۆتە پەناگەی شەوانم
من بە بێ تۆ، بەهارێکی بێ سەوزایی و پاییزێکی پڕ خەزانم

ئەدی بۆچی بەئاگا نای لەو خەوەی کە بەسەرتدا باریوە؟
ڕزگار نابی لەو پرسیارەی، لەو پرسیارەی کە تەنگی پێت هەڵچنیوە!
ئیتر بەسە هێند دڵم مەشکێنە
لەوە زیاتر بە تێزابی ئارام گرتن کێڵگەی شیعرم،
کێڵگەی شیعرم مەسووتێنە

ئیتر بەسە هێند دڵم مەشکێنە
لەوە زیاتر بە تێزابی ئارام گرتن کێڵگەی شیعرم،
کێڵگەی شیعرم مەسووتێنە

بۆت نووسیبووم لێت دەترسم
نەوەک ڕۆژێ، نەوەک ڕۆژێک لە یادم کەی
نەخێر گوڵم، غەمی عیشقە، چیرۆکێکی ئاسان نییە بەم شێوە تێیبگەی
ئێستا ساباتی ئەڤینت بۆتە پەناگەی شەوانم
من بە بێ تۆ، بەهارێکی بێ سەوزایی و پاییزێکی پڕ خەزانم
ئێستا ساباتی ئەڤینت بۆتە پەناگەی شەوانم
من بە بێ تۆ، بەهارێکی بێ سەوزایی و پاییزێکی پڕ خەزانم

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە