گۆرانی کوردی

بۆ دوا جارە-عەلی زەندی

بۆ دوا جارە
گۆرانیبێژ: عەلی زەندی

ئەیانەوێ ماسی دڵم دەریای چاوت بە جێ بێڵێ
پەنجەی تینووم قژی ڕەشی نەرمو هات بەجێ بێڵێ
ئەیانەوێ لە مۆسیقای چرپەی دەمت بێبەریم کەن
تووشی هەزارەها خەم و مەینەت و دەردیسەریم کەن

ئەیانەوێ بێ تۆ دواڕۆژی ژیانم بە سەر بەرم
بەڵام نازانن بێ تۆ ناتوانم دەربەرم
هەناسەیک بێ تۆ ناتوانم دەربەرم
بەڵام. بەڵام توڕەیی من چیایکە؛ ئاگرپژێن پڕ و بێدەنگ
دڵی سەبرم دەریایکی بێسنورە؛ پڕ و ئارام و مەنگ
دە لێمگەڕێن پەستم مەکەن با هەڵنەچم
دە لێمگەڕێن پەستم مەکەن با هەڵنەچم

بۆ دوا جارە بە جێت دێڵم سا ماڵئاوا ئازیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد ئەپێوم سا ماڵائاوا ئازیزەکەم
بۆ دواجارە بە جێت دێڵم سا ماڵئاوا ئازیزەکەم

ئاخ بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک، ڕێگای تاریکی ئەکێڵم
بەجێت دێڵم بەجێت دێڵم، بەجێت دێڵم بەجێت دێڵم

گەر بەدەن و بەرگی سپی ئاخ بە بێڕۆح هاتە پێش چاوم
بەڵکوو بیکەی شینم توخوا بێتە گفت بۆ کوژراوم

نەکوا بمرم لە تۆفانی دەردی دووریت تا فرسەتە
نەکوا بمرم لە ڕۆژێکا کە لێوم لە سەر سینەتە
گەر بەدەن و بەرگی سپی ئاخ بە بێڕۆح هاتە پێش چاوم
بەڵکوو بیکەی شینم توخوا بێتە گفت بۆ کوژراوم
بەجێت دێڵم بەجێت دێڵم، بەجێت دێڵم بەجێت دێڵم

دە با بمرم لە ڕێگەی عەشق و ئازادی، دڵ پڕخوێنە
وەک شەرابی جامی بەدمەست بە دەستی خۆت بیڕێژێنە

چونکە دڵم پڕە لە ئێش، ئاخ عیلاجی نابێ زامەکەم
ڕوو ئەکەمە هاوڕێیەکانم چاری نیە، بە با دە مەی، بە با دە مەی
بەجێت دێڵم بەجێت دێڵم، بەجێت دێڵم بەجێت دێڵم

بۆ دواجارە بە جێت دێڵم سا ماڵئاوا ئازیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد ئەپێوم سا ماڵائاوا ئازیزەکەم
ئاخ بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک، ڕێگای تاریکی ئەکێڵم
بەجێت دێڵم بەجێت دێڵم، بەجێت دێڵم بەجێت دێڵم

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە