گۆرانی کوردی

بۆ ڕۆیشتی – میکایل

بۆ ڕۆیشتی
گۆرانیبێژ: میکایل

بۆ ڕۆیشتی، بۆ ڕۆیشتی، بۆچی بۆ؟
هیچت نەوت، بە جێت هێشتم بە بێ هۆ
تۆ ڕۆیشتی و نەتپرسی لە حاڵی من
بێ تۆ چۆڵە و خامۆش بووە ماڵی من، ماڵی من
بێ تۆ چۆڵە و خامۆش ماڵی من

بیرم ناچێ کە چرپەی دەنگم بیستی
بە ڕوانینێک شەیدات بووم خۆشم ویستی
یەکەم نیگات وەک باران تەڕی کردم
ئای لە ڕۆحم چەن سەختە، بۆ نەمردم!
یەکەم نیگات وەک باران تەڕی کردم
ئای لە ڕۆحم چەن سەختە، بۆ نەمردم!

دار و بەردی ماڵەکەم بێڕەنگ و بۆ
ئەوانیش هەر وەکوو من ئاشقی تۆن
لێم ئەپرسن ڕۆژێ دادێ بێتەوە؟
من هیچ ناڵێم، تۆش وەڵام نادەیتەوە، نادەیتەوە
من هیچ ناڵێم، تۆش وەڵام نادەیتەوە

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە