گۆرانی کوردی

بۆ کوردستان گەڕامەوە – شەهین تاڵەبانی

بۆ کوردستان گەڕامەوە
گۆرانیبێژ: شەهین تاڵەبانی

شارەکەی خۆم گەڕامەوە، بۆ باوەشت گەڕامەوە
بۆ گۆرانی و ئاوازی جوان، بۆ کوردستان گەڕامەوە، بۆ کوردستان گەڕامەوە
شاری ئازیز گەڕامەوە، بۆ باوەشت گەڕامەوە
بۆ گۆرانی و ئاوازی جوان، بۆ کوردستان گەڕامەوە، بۆ کوردستان گەڕامەوە

وا هاتمەوە لە باوەشت بمخەوێنە، بمخەوێنە
وەکوو منداڵ بە لایە لایە بملاوێنە، بملاوێنە
وا هاتمەوە ئاواتەکەم بە دی بێنە، بە دی بێنە
تاسەی عەشق و ئەوینداری بە جێ بێنە، بە جێ بێنە
بۆ کوردستان گەڕامەوە، بۆ کوردستان گەڕامەوە

وا هاتمەوە گەڕامەوە، گۆرانیت بۆ بڵێمەوە
وا هاتمەوە یادی جاران، یادی یاران لێ کەمەوە
وا هاتمەوە لە ئاسمانی عەشقی تۆدا بفڕێمەوە
وا هاتمەوە قەد و باڵای شارەکەی خۆم ماچ کەمەوە
بۆ کوردستان گەڕامەوە، بۆ کوردستان گەڕامەوە

شارەکەی خۆم گەڕامەوە، بۆ باوەشت گەڕامەوە
بۆ گۆرانی و ئاوازی جوان، بۆ کوردستان گەڕامەوە، بۆ کوردستان گەڕامەوە
شاری ئازیز گەڕامەوە، بۆ باوەشت گەڕامەوە
بۆ گۆرانی و ئاوازی جوان، بۆ کوردستان گەڕامەوە، بۆ کوردستان گەڕامەوە

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە