بیرەوەری
گۆرانیبێژ: ناسر ڕەزازی
ئەلبۆم: بیرەوەری
ساڵێ دەرچوون: ٢٠١٢
گۆرانیبێژ: ناسر ڕەزازی
ئەلبۆم: بیرەوەری
ساڵێ دەرچوون: ٢٠١٢
کوردستان خاکت جوان و دڵگیرە، ئاخ جوان و دڵگیرە
جێگای هەوارگەی دایە و باپیرە، ئاخ دایە و باپیرە
جێگای هەوارگەی دایە و باپیرە
خاکت کانگای ئاڵتوون و زیوە
بۆیە ناحەزان خوێنتیان مژیوە
بۆیە ناحەزان خوێنتیان مژیوە
هەموو بستێکی ئەم خاکە جوانە
پاراوی خوێنی کیژ و کوڕانە
شاخی سەرکەشی قەندیل و هەڵگورد
تا جیهان ماوە شانازیە بۆ کورد
تا جیهان ماوە شانازیە بۆ کورد
بەڵام داخەکەم چی بکەم بێکەسە
وە سەدان ساڵە دیل و بندەسە
وە سەدان ساڵە دیل و بندەسە
هەسە ئەی کوردی دیل و ژێردەستە، دیل و ژێردەسەتە
تاکەی بندەستی! دە هەستە بەستە
کاتی سەربەستی و ڕزگاریمانە
با هەڵکەین ئاڵای ئەم کوردستانە
تاکەی کۆڵکێشی لە بۆ بێگانە
با هەڵکەین ئاڵای ئەم کوردستانە