گۆرانی کوردی

بێوەفا – یەدوڵا موحەمەدی

بێوەفا
گۆرانیبێژ: یەدوڵا موحەمەدی

 

نە خوا ئەمکوژێ نە بۆ خوەم ئەمرم
نە خوا ئەمکوژێ نە بۆ خوەم ئەمرم
گیان لە بەدبەختی یەخەی کێ بگرم

بێرەو بێرەو بێرەو ئەی بێوەفا، زۆرم کێشا جەور و جەفا
سینگی تۆ باخچەی باسەفا، بێرەو بێرەو بێرەو ئەی بێوەفا

هایی… ئەونە سەورم کرد تاقەتم بڕیا
ئەونە سەورم کرد تاقەتم بڕیا
ماڵ سەور بڕمێ پەردەی دڵ دڕیا

بێرەو بێرەو بێرەو ئەی بێوەفا، زۆرم کێشا جەور و جەفا
سینگی تۆ باخچەی باسەفا، بێرەو بێرەو بێرەو ئەی بێوەفا

هایی… نە ڕۆژم ڕۆژە، نە شەوم شادە
نە ڕۆژم ڕۆژە، نە شەوم شادە
ساتێ خەیاڵت ناچێ لەم یادە

بێرەو بێرەو بێرەو ئەی بێوەفا، زۆرم کێشا جەور و جەفا
سینگی تۆ باخچەی باسەفا، بێرەو بێرەو بێرەو ئەی بێوەفا

هایی… یا قسەی بەدکاران لە ڕا بردووتی
یا قسەی بەدکاران لە ڕا بردووتی
یا بەدبەختیتە و خواوەن گردووتی

بێرەو بێرەو بێرەو ئەی بێوەفا، زۆرم کێشا جەور و جەفا
سینگی تۆ باخچەی باسەفا، بێرەو بێرەو بێرەو ئەی بێوەفا

هایی… ئازیز گوێ مەدە بە قسەی ئەم و ئەو
ئازیز گوێ مەدە بە قسەی ئەم و ئەو
ڕۆژی ڕووناکم لێ مەکە بە شەو

بێرەو بێرەو بێرەو ئەی بێوەفا، زۆرم کێشا جەور و جەفا
سینگی تۆ باخچەی باسەفا، بێرەو بێرەو بێرەو ئەی بێوەفا

هایی… ئایی… ئازیزەکەم ئاخ، ئەمان ئەمان ئامان ئایی
گیانە بۆ بیرەوەری دەورەی منداڵی
بۆ بیر لە ژیان مێحنەت و تاڵی
بنوێنە. بنوێنە وێنە چەشنی ئاوێنە
بنوێنە وێنە چەشنی ئاوێنە، ڕۆژی ڕەشی من پاشان بنوێنە

یا قسەی بەدکاران لە ڕا بردووتی
یا قسەی بەدکاران لە ڕا بردووتی
یا بەدبەختیتە و خواوەن گردووتی

بێرەو بێرەو بێرەو ئەی بێوەفا، زۆرم کێشا جەور و جەفا
خۆشتم ئەوێ ئەی بێوەفا، بێرەو بێرەو بێرەو ئەی بێوەفا

ئایی… باڵا بەرزەکەت مەیدە لە دیوار
دڵ هەر یەکێکە مەیدە بە هەزار

بێرەو بێرەو بێرەو ئەی بێوەفا، زۆرم کێشا جەور و جەفا
بێرەو بێرەو بێرەو ئەی بێوەفا، زۆرم کێشا جەور و جەفا
بێرەو بێرەو بێرەو ئەی بێوەفا، زۆرم کێشا جەور و جەفا
بێرەو بێرەو بێرەو ئەی بێوەفا، زۆرم کێشا جەور و جەفا

0 0 vote
Article Rating
بە ئەندام بوون
ئاگادار بوونەوە لە
guest
0 Comments
Inline Feedbacks
View all comments
0
Would love your thoughts, please comment.x
()
x