×

بێ تۆ بیمارم – فەتانە وەلیدی

بێ تۆ بیمارم
گۆرانیبێژ: فەتانە وەلیدی

ئەی یاری نازدارم، ئەی شۆخی عەیارم
هەر تۆ بە تەنیا بولبولی نێو گوڵزار منی
هەر تۆ بە تەنیا یار منی، دڵدار منی
بێ تۆ بیمارم، بێ دۆس و یارم، دایم غەمبارم
بێ تۆ بیمارم، بێ دۆس و یارم، دایم غەمبارم
چاوانی بیمارت مانگی شەوی تارمە
لێوی ئاڵی تۆ دڵخوەشی بەهارمە

ئاخ، ئەی ئومیدی زندگانی بێرەوە زوو بێرەوە
ئەی نەسیمی بەربەیانی بێرەوە زوو بێرەوە
بێ تۆ بیمارم، بێ دۆس و یارم، دایم غەمبارم
بێ تۆ بیمارم، بێ دۆس و یارم، دایم غەمبارم

ئەی باغ و گوڵزارم، من بێ تۆ بیمارم
هەر تۆ بە تەنیا مانگی شەوی شەوگار منی
هەر تۆ بە تەنیا موونس ئاهـ و زار منی
لە دووری باڵات زۆر بێقەرارم، ئاوارەی شارم
لە دووری باڵات زۆر بێقەرارم، ئاوارەی شارم
یادی چاوانی تۆ موونس و غەمخوارمە
یادی زولفانی تۆ هاودەمی شەوگارمە

ئاا، بێ تۆ من دایم غەمینم، بێرەوە زوو بێرەوە
بێ تۆ من دایم گرینم، بێرەوە زوو بێرەوە
بێ تۆ بیمارم، بێ دۆس و یارم، دایم غەمبارم
بێ تۆ بیمارم، بێ دۆس و یارم، دایم غەمبارم

سەرنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاو ناکرێتەوە. ئەو خانەگەلەی بە * دەستنیشان کراون پێویستە پڕ بکرێنەوە.