گۆرانی کوردی

بەتەماتم – ناسر ڕەزازی

بە تەماتم
گۆرانیبێژ: ناسر ڕەزازی
ئەلبۆم: بیرەوەری
ساڵی دەرچوون: ٢٠١٢

وەرە ئەمشەو بە تەماتم، وا تەوێڵم خستوەتە سەر لەپی دەستی چاوەڕوانی
بەتەماتم، چاوەڕواتم
وەرە ئەمشەو بەتەماتم، وا تەوێڵم خستوەتە سەر لەپی دەستی چاوەڕوانی
بە تەماتم، چاوەڕوانتم

جیهان بۆتە پۆستەچیێک موژدەی هاتنتم بۆ دێنێ
دەوروپشتم گوێیێکی زیت و قوڵاخە
لە بێدەنگی دەنگ دەردێنێ
جیهان بۆتە پۆستەچیێک موژدەی هاتنتم بۆ دێنێ
دەوروپشتم گوێیێکی زیت و قوڵاخە
لە بێدەنگی دەنگ دەردێنێ

هەموو بایێک دوور لە نایە
موژدەی هاتنت ڕادەژنێ
هەموو ڕێیەک شمشاڵێكەو ئاوازی پێی تۆ دەژەنێ

گشت دیوارێک دەرگایێکەو زەنگی دیدارت لێ دەدا
دارووبەردیش بۆتە لێو و بۆ پێشوازیت پێ دەکەنێ

ترپەیەک دێ، چرپەیەک دێ، ئەوە تۆ دێی ئەی چۆن نایێی
ترپەیەک دێ، چرپەیەک دێ، ئەوە تۆ دێی ئەی چۆن نایێی
بە تەماتم، چاوەڕوانتم
بە تەماتم، چاوەڕوانتم
بە تەماتم، چاوەڕوانتم

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە