گۆرانی کوردی

بەهارە بولبول – نەجمەدین غوڵامی

بەهارە بولبول
هۆنراوە: ئەخۆل
گۆرانیبێژ: نەجمەدین غوڵامی

بەهارە بولبول، بولبول بەهارە
سەرەتای ناڵەی، عەزیزەکەم، سەودایی زارە
سەرەتای ناڵەی، عەزیزەکەم، سەودایی زارە
وەرە بناڵین بە جووت لە شەودا
وەرە بناڵین بە جووت لە شەودا
ئێمە شەوبێدار، عەزیزەکەم، بێ خەم لە خەودا
ئێمە شەوبێدار، عەزیزەکەم، بێ خەم لە خەودا

وا بەری بەیان سپێدەی نواند
تەم و تاریکی، عەزیزەکەم، لە گوڵشەن ڕواند
تەم و تاریکی، عەزیزەکەم، لە گوڵشەن ڕواند
دەشت و کێو هەمووی بە گوڵ خەمڵیوە
دەشت و کێو هەمووی بە گوڵ خەمڵیوە
بەرگی بووکێنی، عەزیزەکەم، تازەی پۆشیوە
بەرگی بووکێنی، عەزیزەکەم، تازەی پۆشیوە

بە ڕەزا پرچی پەخشان کردووە
شنەی بای شەماڵ، عەزیزەکەم، شانەی کردووە
شنەی بای شەماڵ، عەزیزەکەم، شانەی کردووە
نێرگز بە پەنجەی یادی لەیلا خان
نێرگز بە پەنجەی یادی لەیلا خان
ڕووپۆشی لادا، عەزیزەکەم، سەرمەست و خەندان
ڕووپۆشی لادا، عەزیزەکەم، سەرمەست و خەندان

پەڕەندەش لە سەر لقی درەختان
هەر یەک ئاوازێ، عەزیزەکەم، ئەڵێن بۆ بەیان
هەر یەک ئاوازێ، عەزیزەکەم، ئەڵێن بۆ بەیان
پۆڕ⋆ بە گەناسە و قومری بە ئاواز
پۆڕ بە گەناسە و قومری بە ئاواز
بوون بە دوو یاری، عەزیزەکەم، هاودەم و هاوڕاز
بوون بە دوو یاری، عەزیزەکەم، هاودەم و هاوڕاز

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە