گۆرانی کوردی

بەڵێنی – میکایل

بەڵێنی
هۆنراوە: مامۆستا هێمن
گۆرانیبێژ: میکایل

تۆ بەڵێنیم پێ بدە، ئاخ، تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیە ماچێکی تەڕ لەم لێوە با جوان ببمەوە

دەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایە هێزی بەی کوشین
لێم گەڕێ تاوێ لە باخی سینە میوان ببمەوە
شـەنگەبێری بسڕەوە، فرمێسکی بێ شوانی ئیتر
ڕەنگە هێشتا لەو چیا و زۆزانە بۆ شوان ببمەوە
من گوڵی سەر گۆڕی ئاواتی لە مێژینەم بەڵام
ڕێژنەیەکم لێ بدا پێموایە بۆ ڕوان ببمەوە

تۆ بەڵێنیم پێ بدە، ئاخ، تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیە ماچێکی تەڕ لەم لێوە با جوان ببمەوە
تۆ بەڵێنیم پێ بدە، ئاخ، تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیە ماچێکی تەڕ لەم لێوە با جوان ببمەوە

0 0 vote
Article Rating
بە ئەندام بوون
ئاگادار بوونەوە لە
guest
0 Comments
Inline Feedbacks
View all comments
0
Would love your thoughts, please comment.x
()
x