گۆرانی کوردی

بە هەوران پایزە – عەلی زەندی

بە هەوران پایزە
گۆرانیبێژ: عەلی زەندی

بە هەوران پایزە دەخوێنن ئازیزان
بە هەوران پایزە دەخوێنن ئازیزان
یارکۆڵەم لێ زیزە
گیانەکەم پێم بڵێن بۆچی لە من وا زیزە
گیانەکەم پێم بڵێن بۆچی لە من وا زیزە

ئەرێ لێ لا لێ لێ، ئەرێ لێ لا لێ لێ، تاقە گوڵەکەی شار و دێ
سا وەرە بمدوێنە خوێن لە جەرگ و هەناو دێ
سا وەرە بمدوێنە خوێن لە جەرگ و هەناو دێ

هەوری دوێنێ دێنێ، بارانەی دەڕژێنێ
هەوری دوێنێ دێنێ، بارانەی دەڕژێنێ
لێم زیزە نامدوێنێ، سارێژی برینەکەم بۆ دڵەی من خەمینێ
سارێژی برینەکەم بۆ دڵەی من خەمینێ

ئەرێ لێ لا لێ لێ، تاقە گوڵەکەی کوردستان
ئەرێ لێ لا لێ لێ، تاقە گوڵەکەی کوردستان
نەشمیلی هەڵکەوتووی خاسە کەوەکەی کوێستان
نەشمیلی هەڵکەوتووی خاسە کەوەکەی کوێستان

بە هەوران بەهارە یارکۆڵەم لێ دیارە
بە هەوران بەهارە یارکۆڵەم لێ دیارە
دەخوێنن کۆلارە*، ماڵت وێرانم دەوران بۆچی لە من بێزارە!
ماڵت وێرانم دەوران بۆچی لە من بێزارە!

ئەرێ لێ لا لێ لێ، تاقە گوڵەکەی شار و دێ
ئەرێ لێ لا لێ لێ، تاقە گوڵەکەی شار و دێ
سا وەرە بمدوێنە خوێن لە جەرگ و هەناو دێ
سا وەرە بمدوێنە خوێن لە جەرگ و هەناو دێ

بە هەوران زستانە بەفران لە کۆڵانە
بە هەوران زستانە بەفران لە کۆڵانە
یاری تۆ زۆر جوانە، بمدوێنە ئازیزم دڵم لە لات میوانە
بمدوێنە ئازیزم دڵم لە لات میوانە

ئەرێ لێ ها ها لێ، دوور کەوتەکەی وڵاتم
ئەرێ لێ ها ها لێ، دوور کەوتەکەی وڵاتم
غەیری خوێنی سوورت ئەتۆ چیت کرد خەڵاتم؟
غەیرەز خوێنی سوورت ئەتۆ چیت کرد خەڵاتم؟
غەیرەز خوێنی سوورت ئەتۆ چیت کرد خەڵاتم؟
غەیرەز خوێنی سوورت ئەتۆ چیت کرد خەڵاتم؟

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە