گۆرانی کوردی

تۆ شیعرێکی – چۆپی فەتاح

تۆ شیعرێکی
گۆرانیبێژ: چۆپی فەتاح

تۆ شیعرێکی لە ناخمدا هەڵقوڵاوی
هەر ئەتخوێنم و هەر ئەتخوێنم و نابڕێیەوە
ئەفسوونێکی لە دڵمدای، بە هیچ هێزێک، بە هیچ کەسێ، بە هیچ کەسێ ناکرێیەوە
هەر فرمێسکێک لە چاوانم بێتە خوارێ، بێگومان بە لە تاو دووری باڵای تۆیە
چونکە ئازیز، دڵدارەکەم، بێ ئامێزت هەنگاوەکان، هەنگاوەکانم نامۆیە
هەر فرمێسکێک لە چاوانم بێتە خوارێ، بێگومان بە لە تاو دووری باڵای تۆیە
چونکە ئازیز، دڵدارەکەم، بێ ئامێزت هەنگاوەکان، هەنگاوەکانم نامۆیە

ئەو کاتانەی کە دڵدار بووین، شیعرەکانم قەڵایەکی پۆڵایین بوون، بەرگەی ئازاریان دەگرتین
ئەو کاتانەی کە دڵدار بووین، شیعرەکانم قەڵایەکی پۆڵایین بوون، بەرگەی ئازاریان دەگرتین
لە بیرت دێ لە باوەشی من نەبوایە نەدەسرەوتی؟
لەو ڕۆژەوەی کە لێم تۆراوی و ڕۆیشتی، وشەکانم هەمووی ئاخە،
دڵی وێڵم وڵاتێکی بێ بەیداخە، دڵی وێڵم وڵاتێکی بێ بەیداخە

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە