گۆرانی کوردی

تۆ چاوت نەیشێ-عەباس کەمەندی

تۆ چاوت نەیشێ
گۆرانیبێژ: عەباس کەمەندی
هۆنراوە: فۆلکلۆر
مۆسیقا: کامکاران

تۆ چاوت نەیشێ عالی و بە کەیفە
با چاو من بێشێ کەس نایژێ حەیفە

خودا نەکەردە دییەو بکا ئێش
دییەی من لە جێی دییەو بدا ئێش

خودا نەکەردە بەد وە گیانت بو
هەر بەڵا نەسیب دوشمنانت بو

کاڵێ بۆ خاتر عەواڵان لە کۆ
هەرگیز نەوینم داخ لە دییەی تۆ

هەر دەردێ بۆ تۆ تێتە خوارەوە
ئەی کێشم بەگیان بە سەر بارەوە

چاوی تۆ قیبلەی عیشق و دڵداری
چاوی من چاوگەی گریانو زاری

من چاوم بۆ چەس ئەسرین بڕژێنێ
با چاو تۆ خۆش بێ دنیا بوێنێ

تۆ چاوت نەیشێ قیبلەی دڵانە
با چاو من بێشێ دایم گریانە

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە