سینەما

تێبینیێک لە سەر فلیمی ‘بچۆ دەرێ’

بچۆ دەرێ – Get Out
دەرهێنەر: ژۆردان پیل – Jordan Peele
ئەکتەران: دانیێل کالوویا، ئالیسۆن ویلیامز، برادلی ویتفۆرد، جالەب لاندری ژۆنز، ستێفەن ڕووت
دەرچوون: ٢٠١٧
تێبینیێک لە سەر فلیمی "بچۆ دەرێ"

تێبینیێک لە سەر فلیمی “بچۆ دەرێ”

*ئەم بابەتە هەندێک سپۆیلی تێدایە.

بچۆ دەرێ چیرۆکێکی ترسناکە سەبارەت بەوەی کە ڕەش پێس بوون لە ئەمەریکا واتای چی و ژیانی ڕەش پێسەکان لەوێ لە چ دۆخێک دایە. ئەم فلیمە ئەزمونێکی ژۆردان پیلە لە بواری دەرهێناندا، وی تا ئێستا زۆرتر وەکوو ئەکتەرێکی بواری کۆمێدیا ناسراوە. بەڵام وەکوو دەرهێنەرێک ئەم فلیمەی زۆر بە چاکی بەرهەم هێناوە و لە ئیشەکەیدا سەرکەوتوو بووە.

کورتەیەک لە فلیمەکە

(ئەگەر هێشتا ئەم فلیمەتان نەدیوە و پێتان خۆش نیە ئاگاداری چیرۆکەکەی بن، جارێ ئەم بەشە مەخوێننەوە)

لاوێکی ڕەشپێس بە نێوی کریس(بە کایەی دانیێل کالوویا) کە وێنەگرێکی بەتوانایە لە گەڵ هاوڕێ کچەکەی ڕۆز (بە کایەی ئالیسۆن ویلیامز) دەچن بۆ دیتنی دایک و باوکی کچەکە. کریس نیگەرانی ئەوەیە نەکا بنەماڵەی کچەکە سپی پێسگەلێکی ڕەگەزپەرست بن. کاتێک دەگەینە بەرەو بنەماڵەکە وەکوو کەسانێکی لیبراڵ و ڕووناکبیر دەرئەکەون، بەڵام کریس ئەپەشۆکێ کاتێک دەبینێ هەندێک خزمەتکاری ڕەش پێسیان هەیە کە وەکوو زۆمبی هەڵسوکەوت دەکەن؛ ئەڵێی هێزێکی نادیار کۆنترۆڵیان دەکات. پەشۆکیەکەی زۆرتر دەبیتەوە کاتێک هەندێک خەڵک (زۆرینەیان سپی پێسن) سەردانی ئەوێ ئەکەن؛ ئەوانە بە تاسووق و حەزێکی نائاساییەوە ئەکەونە تاریف دانەوە لە کریس؛ ستایشی بەژن و باڵا و شێوازی جەنەتیکی دەکەن و دەڵێن کە “ڕەش زۆر باوە”.

ترسەکانی کریس گەشە دەکەن. دەردەکەوێ کە بنەماڵەی ئارمیتاژ ڕەگەزپەرەست نین هیچ، بە جۆرێکی کوشندە و لە ڕادەبەدەر حەزیان لە ڕەگەزی ڕەشە. ئەوان سیستەمێکی ترسناکیان دامەزراندووە بۆ دزین، شۆردنەوەی مێشک و لە ئەنجامیشدا نەشتەرگەری و گۆڕینەوەی مێشکی خەڵکانی ڕەش پێس؛ کە وەکوو کۆیلە، کۆیلەی جنسی، یان وەکوو جەستەیەکی نوێ بۆ خۆیان بە کاریان دەهێنن.

دایکی ڕۆز کە ژنێکی پسپۆڕی هیپنۆتیزمە، کریس هیپنۆتیزم دەکات، وا دەکات بەو بڕوایە بگات کە لە چاڵێکی قووڵ و بێکۆتادا دیل کراوە. لەو کاتەدا کە هەوڵ ئەدا ڕێگەیەک بۆ ڕزگار بوونی بدۆزێتەوە، باوکی ڕۆز خەریکی ئاماداەکاریە بۆ ئەوەی مێشکی ئەم دەر بهێنێت و بیگۆڕێتەوە لە گەڵ هین کابرایەکی ڕخنەگری هۆنەر کە کوێرە و تەنیا هیوای ئەوەیە بتوانێ لە چاوانی ئەم کوڕەوە دونیا ببینێ.

ئەوانەی زۆر حەزیان لەم چەشنە فلیمە ترسناکانەیە (کە لە کۆتاییدا پۆلیس ئەگات، خراپکارەکان ئەگیرێن و پاڵەوانەکە ڕزگاری ئەبێت) ئەزانن کە ئەم فلیمانە پێشبینی ناکرێن.

ڕەنگە ئەم فلیمە بتانخاتە بیری فلیمە کلاسیکە ترسناکەکان وا پاڵەوانێکی ڕەشی تێدایە. وەکوو فلیمی شەوی مردووە گیانلەبەرەکان (بەرهەمی ١٩٦٨) بە دەرهێنەری ژۆرژ ڕۆمێئۆ کە پاڵەوانەکە هەموو ڕێگای چیرۆکەکە تا دوایین خال ئەبڕێ و لە کۆتاییدا کەمێک پێش تەواو بوونی فلیمەکە دەکوژرێت.

ئازارەکانی کۆیلایەتی

بچۆ دەرێ کە بە دوای هەندێک فلیم لە سەر بیرۆکەی کۆیلایەتی وەکوو ڕەگەکان، ژێرزەوین و دوانزە ساڵ کۆیلایەتی بەرهەم هاتووە، بە ڕوونی شێوازی ئەم چەشنە فلیمانەی تێدا بە دی دەکرێ. هەر لە سەرەتای فلیمەکەوە ئاماژە ئەکرێ بە دۆخی کۆیلایەتی، کاتێک دەبینین دایکە لیبراڵ و پسپۆڕەکەی ڕۆز بە نێوی “میسی(Missy)” بانگ دەکەن( وشەیەکە کە بۆ بانگ کردنی خاتونێکی کۆیلەدار بەکار ئەبرێ). زیرەکیێکی شاراوە لە فلیمەکەدایە و زۆر قایم دەچێتە پێشێ، هەروەها ئاماژەگەلێکی نادیار دەکرێ بە بەردەوام بوونی کۆیلەداری بە درێژایی سەدان ساڵی ڕابردوو هەرتاکوو ئەمڕۆ.

لە مێژوودا هەوڵەکانی دژی کۆیلەداری کە دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی سەدەی ١٨، دەیڕوانی بۆ دۆخی نامرۆڤایەتی و ئاکارگەلی بەرانبەر بە جەستەی کۆیلەکان، هەروەها ئەخلاقی نالەبار و ناشرینی جیهانی کۆیلەداری، کڕین و فرۆشتنی ئینسانەکان وەکوو کەرەستەیەک. ویستێکی کۆمەڵایەتی هەبوو بۆ دیتنی ترسەکان و کێشەکانی کۆیلەداری هەر بەو ڕوانگە ئۆبژێکتیڤیەوە، بەڵام ئەوەشی لەگەڵدایە کە ئەو سپیانە وا دژ بە کۆیلەداری ئەوەستانەوە بە تەواوی لەو بڕوایەدا نەبوون کە سپی و ڕەش یەکسان و هاوشانن. ئەوان ئەزمونی کۆیلەداریان وەکوو دابەزاندنی ئاستی مرۆڤایەتی و لە مرۆڤ خستن دەبینی بۆ هەموو ئەو کەسانەی لەو دۆخەدا بەشدارن. لە سەدەی نۆزدەهەم دا کۆیلەداری بوو بە باسێکی یاسایی، ئاڵۆزی و بەربەستێک بەرانبەر پێکهێنانی گۆمەڵگایەکی شارستانی.

ئەم هەستی شەرممەزاریە لە دێمۆکراسی ئازادیخوازی ڕۆژائاوادا مایەوە، کۆکردنەوەی مێژووی کۆیلەداری لە مێژوی ڕۆژاواپەشۆکان و نائارامیکی لەگەڵدایە. بەڵام ئەم هەستی ڕق و ناحەزیە وا نیە کە کەسێک بیرۆکە بنەماییەکانی کۆیلەداری و جیاوازی قایل بوون لە نێوان ڕەگەزەکان کەمتر لە  هەوەس و حەزی بێ بەربەستی جنسی و سادیسم ببینێت.

ئەو شتانەی لە بابەتی کۆیلایەتی و هێزەکانی پێوەندی بە کۆیلایەتی مۆدێڕندا زۆر ئاوڕی لێ نەدراوەتەوە باسی ستراتێژی و سایکۆلۆجیاکەیە، هەر ئەو شتەی ئەم فلیمە هەوڵی داوە زەقی بکاتەوە.

ڕێکخراوەکان، کۆیلەکانیان تەنیا بۆ ئیشی نێو پاپۆڕ و ئاسنگەری ناویست، ئەوانە سیستەمێکی تێکەڵ بە یاسا بوون و بۆ ماوەی سەدان ساڵ بەردەوام بوون بۆ بەرهەم هێنانی ترسێکی بێبڕانەوە، ئەشکەنجە و لە مرۆڤ خستن، چەوساندنەوەو دەسەڵاتی تەواو بە سەر تاقمی ژێردەست. پیل لەم فلیمەدا، ئەم بابەتە لە ئاستێکی بچووکدا دەخاتە ڕوو، بنەماڵەی ڕۆز مێشکی قوربانیەکان تێک دەشکێنێن، سەرەتا بە هیپننۆتیزم دەس پێ ئەکەن و بە نەشتەرگەری کۆتایی پێ دێنن.

ڤیکتۆریا ئاندێرسۆن
سەرچاوە: Independent

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە