وێژە

تێبینیێک لە سەر ڕۆمانی ‘کیمیاگەر’ی پاولۆ کۆیلۆ

کیمیاگەر – The Alchemist
نووسەر: پاولۆ کۆیلۆ – Paulo Coelho
ساڵ: 1988

بیروبڕوا ئایینیەکان لە ڕۆمانی ‘کیمیاگەر’دا

ئایینی مەسیح

سانتیاگۆ لە ڕوانین بۆ جیهانی دەوروبەری و ئاکاری پەزەکانی شتێکی زۆر فێر ئەبێت. بیر دەکاتەوە ئەو خودایە کە وەها پەزەکان بە باشی هیدایەت ئەدات، مرۆڤیش هیدایەت ئەدات. پیاوە ئنگلیزیەکە ئەڵێ کە پێ سەیر نیە ئەگەر پاشایەک وەکوو مەلکیسادقی لە گەڵ شوانێک دوا بێت. ئەڵێ شوانەکان بوون کە بۆ یەکەم جار پاشایەکیان ناسی کە هیچ کەسی دیکە لە جیهاندا نەیناسیبوو.

کاتێک بەڕێوەبەری کاروانەکە لە هەمووان دەخوازێ کە هەر کەسوو بە خودای خۆی سوێند بخوات کە گوێ دەگرێت لە فرمانەکانی کاروانچیەکە، سانتیاگۆ بە مەسیح سوێند دەخوات. پێشبینیکەرێک دانی پێدا دەنێت کە ئەو تەنیا شتگەلێک لە داهاتوو دەقەبلێنێت. دەلێت داهاتوو تەنیا هی خودایە و جاروبار لە دۆخگەلێکی تایبەتدا ئاشکرای دەکات. دەڵێ خەڵک پێویستە هەموو ڕۆژێ بەو بڕوایەوە ژیان بە سەر بەرن کە خودا عاشقی مناڵەکانیە(بەندەکانی) و خۆشیانی دەوێ. شێخێک لە بیابان چیرۆکی ژۆزێف و خەونەکانی فیرعەون بۆ سانتیاگۆ دەگێڕێتەوە. کیمیاگەرەکە و کەسانی دیکەی نێو چیرۆکەکە بەو قەناعەتە گەیشتوون کە دڵی مرۆڤ لە هەر کوێ بوو، گەنجینەکەیشی هەر لەوێیە. کیمیاگەرەکە ئەو چیرۆکەی ئنجیل سەبارەت بە ئەفسەرە ڕۆمانیەکەی بۆ دەگێڕێتەوە کە بڕوای هەبووە مەسیح ئەتوانێ خزمەتکارەکەی عیلاج کات. ئاماژە دەکات کە وتەکانی ئەم پیاوە بۆ هەمیشە وە بیر دێنەوە. باسی ئەوە دەکات کە ئێمە بە درێژایی ژیان زۆربەی کات نازانین بە چ شێوەیەک ڕەنگە لە سەر داهاتوو کاریگەریمان دانابێت.

کاتێک ئەم لاوە دەگات بە هەرەمەکانی میسر، سپاسی خودا دەکات. ئینجا ئاماژە دەکات کە خودا ڕێگایەکی سەیری هەڵبژاردووە بۆ یارمەتی دانی بۆ دۆزینەوەی گەنجینەکەی، بەڵام لەم ڕێگایەدا شتانێکی جۆراوجۆریش فێر بووە.

بیروبڕوا ئایینیەکانی دیکە

سانتیاگۆ هەست بە وزەیەکی ئەفسانەیی و سەیر ئەکات کە ژیانی گرێ ئەدا بە ژیانی پەزەکانیەوە. باوک و دایکی ئەیانویست ببێت بە قەشە بەڵام بۆ خۆی، ناسینی دونیا گرینگتر بوو لە خوێندن سەبارەت بە خودا و گوناهەکانی ئینسان. جارێکیان کاتێک بۆ خۆرهەڵات دەڕوانێ، ئەڵێ کە نەیئەتوانی خودا لە نێو حوجرەدا(کۆلێجی ئایینی) بدۆزێتەوە. سانتیاگۆ لەگەڵ قەرەجێکی پێشبینیکەر دیداری ئەبێت. ئەگەرچی سانتیاگۆ فێر بووە کە متمانە بە قەرەجەکان نەکات بەڵام هەست دەکات ئەم ژنە کێشەیەکی نیە چوونکە وێنەی دڵی لە خاچدراوی مەسیحی پێیە. کاتێک بە ترسەوە چاوەڕوانی پێشبینی ئەو ژنە ئەکات، لە بەر خۆیەوە دۆعاکانی خودا دەڵێتەوە.

لە کتێبی تەورات، مەلکیسادقی پاشای شالیمیش دێتە لای ئابرام:

مەلكیسادقی پاشای شالیمیش(شالیم واتە ‘ئۆرشەلیم’). نان و شەرابی دەرهێنا. ئەو كاهینی خودای هەرەبەرز بوو. 19.داوای بەرەكەتی بۆ كرد و گوتی: «با خودای هەرەبەرز، دروستكەری ئاسمان و زەوی، ئەبرام بەرەكەتدار بكات. 20.ستایش بۆ خودای هەرەبەرز كە دوژمنەكانتی دایە دەستت.» ئەبرامیش دەیەكی هەموو شتێكی پێدا. (پەیدابوون ١٤، ئایەتی ١٨تا٢٠).

مەلکیسادقی لە ڕۆمانی کیمیاگەر دا وەکوو پیرەپیاوێک دەرئەکەوێت و ئەڵێ کە ئەتوانێ بە شێوازگەلی جۆراوجۆر وەکوو بەردێک، ڕێگەچارەیەک یان بیرۆکەیەکی باش خۆی نیشان بدات. شتگەلێک سەبارەت بە سانتیاگۆ دەزانێت کە ئاگاداربوونی بە بێ هەبوونی هێزێکی نهێنی ناکرێ. دەڵێ کە گرینگە ئەم لاوە ئەفسانەی تایبەتی خۆی بدۆزێتەوە.

ئەڵێ بە تێپەڕبوونی کات هێزێکی نهێنی و ئەفسانەیی وادەکات خەڵک نەتوانن لە ئەفسانەی تایبەتی خۆیان تێبگەن. مەلکیسادقی دەڵێت ئەفسانەی تایبەتی هەر کەسێک ئەرکێکی ئەو کەسەیە لە سەر عەرز و پێویستە جێبەجێ کات، خواست و ئارەزویێکە سەرچاوەکەی ئەگەیتەوە بۆ ‘ڕۆحی گەردوون’. ئەڵێ کە خۆراکی ‘ڕۆحی گەردوون’، شایی و دڵخۆشی خەڵکە. کاتێکیش کەسێک شتێکی ئەوێ هەموو گەردوون پیلان دەڕێژن و هەوڵ ئەدەن کە ئەو کەسە بە ئامانجەکەی بگات. تەنیا ئەرکی ڕاستەقینەی مرۆڤ لە ژیانیدا ئەوەیە کە لە چارەنووسی خۆی تێبگات. مەلکیسادقی کە داوای یەک لە دەی پەزەکانی سەنتیاگۆ دەکات دەڵێت: جەنگاوەرانی ڕووناکی ئەوەت فێر دەکەن کە هەر شتێک لە ژیاندا نرخێکی هەیە.

سانتیاگۆ سەری سوڕ ئەمێنێ کە چۆن وەها خێرا توانیویە پەزەکانی بفرۆشێت، مەلکیسادقیش ئەمە وەکوو بەختێکی سەرەکی ناو دەبات. ئاماژە بەو هێزە دەکات کە ئەیهەوێ کەسێک لە ئەفسانەی تایبەتی خۆی تێبگات. ئەڵێ خودا بۆ هەر کەسێک ڕێگایەکی ئامادە کردووە کە شوێنی کەوێ، بەڵام پێویستە ئەو نیشانە و ئاماژانە بخوێنیتەوە کە خودا بۆی داناوی. لەمە بەدوا لە ڕۆمانەکەدا بە زۆری ئاماژە دەکرێ بە نیشانەکان.

مەلکیسادقی دوو بەرد، یەکێکیان سپی و ئەوی دیکەیان ڕەش بە ناوگەلی یوریم و تومیم ئەدات بە سانتیاگۆ تا لە بڕیارەکانیدا یارمەتی بدەن. ئەگر هەرکات نەیتوانی نیشانەکان بخوێنێتەوە ئەتوانێ لە بەردەکان کەڵک وەر بگرێ؛ بەردی ڕەش واتای ‘ئەرێ’ و بەدی سپێ واتای ‘نە’ی هەیە. کاتێک مەلکیسادقی دەڕوانێ بۆ سەرکەوتنی سانتیاگۆ بۆ بەلەمەکە، دەزانێ کە خواکان ناکرێ حەز و خەونیان هەبێت چوونە ئەفسانە و چیرۆکی تاکەکەسیان نیە. دیسان هیوادارە ئەو کوڕە سەرکەوتوو بێ.

فرۆشیاری بلوورەکان کە پیاوێکی موسوڵمانە سەبارەت بە گوتەکانی پێغەمبەرەکەی قسە دەکات. دەڵێت کە ئیسلام پێویستی کردووە کە سەفەرێک بەرە مەککە بڕوات.

پیاوە ئنگلیزیەکەش وەکوو سانتیاگۆ دوو بەردی یوریم و تومیمی هەیە. بە سانتیاگۆ دەڵێ کە ئەم بەردانە تەنیا چەشنێکی پێشبینین کە خوادا ئیزنی لە سەر داوە. ئەم پیاوە بە شوێنی کیمیاگەرێک دەگەڕێت؛ کەسێک کە لە زمانی گەردوون تێدەگات. دەڵێت کە ‘هەست’ و ‘هاوشێوەیی’ ئەو وشانەن کە زمانی گەردوونی پێیان نووسراوە.

کاتێک سانتیاگۆ چیرۆکی ژیانی خۆی بۆ پیاوە ئنگلیزیەکە دەگێڕێتەوە، ئەو زەلامە دەڵێت کە چیرۆکەکە پیشاندەری ڕێسایەکە؛ ئەو ڕێسایە کە هەموو شتێك بەڕێوە دەبات، و بە زاراوەی کیمیا پێی دەڵێن ‘ڕۆحی گەردوون’. ئەڵێ کەسێک ئەو کاتە نزیک دەبێتەوە بە ‘ڕۆحی گەردوون’ کە کەوتبێتە شوێن ئاواتێک؛ ئامانجێک کە پڕ بە دڵ ئاواتەخوازی بێت. پیاوە ئنگلیزیەکە ئەوەش دەڵێ کە ئەم باسە تەنیا بۆ مرۆڤەکان نیە؛ هەموو شتێک لە سەر زەوین، زیندەوەرەکان، گیاکان، کانزاکان ڕۆحێکیان هەیە کە بەردەوام لە گۆڕان دایە.

کیمیاگەرەکان لەو بڕوایەدان ئەگەر بتوانن بە کانزایەک ئەوەندە گەرما بدەن لە تایبەتمەندیەکانی خۆی ڕزگاری بێت، ئەو شتەی دەمێنێتەوە ‘ڕۆحی گەردوون’ە. ئینجا کیمیاگەرەکان ئەتوانن لە هەموو شتێکی جیهان تێبگەن، چوونکە ئەو زمانە گەردوونیەیان پێیە کە هەموو شتێک پێ ئەدوێن. کیمیاگەرەکان نێوی ئەم دەسکەوتەیان نا ‘ئیشی مەزن’؛ بەشێکی شلەمەنی و بەشێکی ڕەقەمەنیە. بە بەشی شلەمەنیەکەییان دەگوت ‘ئیکسیری ژیان’ کە ئەتوانێ هەموو نەخوەشینێک چاک بکاتەوە. بەشی ڕەقەمەنیەکەشیان دەگوت ‘بەردی فەیلەسۆف’ کە دەتوانێ کانزا بکات بە زێڕ. زەلامە ئنگلیزیەکە دەڵێت پاڵاوتنی کانزاکان، کیمیاگەرەکان دەبات بەرەوە پاڵاوتنی خۆیان.

بەڕێوەبەری کاروانەکە لەو بیابانەدا دەزانێ گەشتیارەکان هەر کامەو سەر بە ئایینێکی جیاوازن و خودایەکی جیاواز دەپەرەستن. دەڵێ کە خۆی ئەڵڵا دەپەرەستێ و لە ئەوانیش داوا ئەکات هەر کەو بە خودای خۆی سوێند بخوات لەم سەفەرە بێقەوڵی بەڕێوەبەر نەکەن و شوێنی فرمانەکانی بکەون.

فاتمە دەڵێ ژنانی بیابان بەوە ڕاهاتوون کە بیابان مێردەکانیان لێ بستێنێ. دەڵێ ئەو پیاوانە کە ئیدی ناگەڕێنەوە دەبنە بەشێک لە هەور و ئاو و زیندەوەران؛ ئەبن بە ڕۆحی گەردوون. کیمیاگەرەکە لەو باوڕەدایە کە ئەوین نابێ بێت بە ڕێگری پیاوێک لە کەوتنە شوێنی ئەفسانەی تایبەتی خۆی. ئەگەر رێ پێ گرت، ئیدی ئەوە ئەوینی ڕاستەقینە نەبووە. هەروەها دەڵێ کە هەر کەس خۆی بقوڵتێنێتە نێو چیرۆکی تایبەتی کەسێکی دیکەوە، هیچکات ئەفسانەی خۆی نادۆزێتەوە. کیمیاگەرەکە بە سانتیاگۆ دەڵێ هیچ دڵێک ئازاری نەچێشتووە لەوەی کە بە دووی خەونەکانیدا بکەوێ، چوونکە هەموو چرکەیەکی ئەو گەڕانە هاوڕێیە لەگەڵ خودا و جاویدانەگی. ئەڵێ پێش ئەوەی کەسێک بتوانی لە خەونێک تێبگات، ڕۆحی گەردوون خەون بینەکە تاقی دەکاتەوە بزانێت لەو ڕێگایەدا چی فێر بووە.

سانتیاگۆ بەو ئاکامە دەگات کە ئەم هەستە، پێوەندی ڕۆحە لە گەڵ جیهانی ژیانی ئێستادا، کە هەموو کەسێک پێوەندی لەگەڵ هەیە. کیمیا لە ڕێگای شێوازی مادەوە، ڕۆحێکی تەواو دەخستە بەردەست کیمیاگەرەکان. بەو ئاکامە دەگات کە کیمیا بوونی هەیە؛ هەر کەسێک بگەڕێت بە شوێن گەنجینەکەیدا و بیدۆزێتەوە، ئەبێت بە شتێکی باشتر و پاڵاوتر لەو کەسایەتیەی جارانی. کاتێک سانتیاگۆ لەگەڵ بیابان، هەتاو و ‘با’دا ئەدوێ، لە دەستێکی نەبینراو تێدەگات کە گەردونی لە شەش ڕۆژدا دروست کردووە، گەردوونێک کە بووە بە ‘ئیشێکی مەزن’. لە ‘ڕۆحی گەردوون’ تێدەگات و دەبینێت کە بەشێکە لە ڕۆحی خودا. ئینجا تێدەگات کە ڕۆحی خوداش هەر ڕۆحی خۆیەتی و ئەتوانێ ئیعجاز بخولقێنێ.

سەرچاوە: Pluggedin

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە