وێژە

تێڕوانینێک لە سەر ڕۆمانی جەین ئایەر

جەین ئایەر – Jane Eyre
نووسەر: شەرلۆت برۆنتی – Charlotte Brontë
ساڵ: 1847

لە سەرەتای ڕۆمانی جەین ئایەر دا، جەین بە گرژی بەرانبەر بێسی، خزمەتکارەکەی گاتهید هۆڵ دەبێتەوە کاتێک ئەیانەوێ بیخەنە نێو ژورەکەوە. دەڵێت “بە هەموو هێزمەوە بەرانبەریان بوومەوە: ئەمە شتێکی نوێیە بۆ من” (بەشی دوهەم). ئەم ڕستەیە ڕوونی دەکاتەوە کە بیرۆکەی هەرە گرنگی داهاتوی ڕۆمانەکە چی دەبێت؛ بیرۆکە و بابەتی سەربەخۆیی ژنان و یاخی بوونیان. لەم بەشەدا جەین بەرانبەر ئەو سزا نابەجێیە دەوەستێت بەڵام بە درێژایی ڕۆمانەکەش بە گشتی هەر باس لە بیرۆکەکانی سەبارەت بە پێگەی ژنان دەکات. لە پاڵ ئەم بیرۆکەوە، بیرۆکەی چینەکۆمەڵایەتیەکان، بەرەنگاری و پێداگرییانیش دەبینین. لە ڕۆمانەکەدا بیرۆکەگەلی ئایینی و سەروسروشتیش دەبینرێ.

هەر زوو کە جەین لە پەیمانگای لۆڤود جێگیر دەبێ، تێ دەگات کە پەرەدان بە زەین و تواناکانی چەندە چێژبەخشە. ژیانە تاڵ و ناخۆشەکەی قوتابخانە لە بیر دەکات و خۆی سەرقاڵی ئیش و پەرە دان بە تواناکانی دەکات. ئەیەوێ سەربەخۆ بێت و پێویستی بە کەس نەبێت. کاتێکیش لە گەڵ ڕۆچستردا پەیوەندیێک لە نوێوانیان ساز دەبێت، نایەوێ واز لە ئەم بۆچوونەی سەبارەت بە سەربەخۆیی بێنێت. جەین نایەوێ پێویستی بە ڕۆچسترو و پارەو سامانی بێت. نایەوێت وەکو دڵدارەکانی بێت، بە جل و بەرگ و ئاڵتونی جوان و خەیاڵیەوە. تەنانەت کاتێکێش لە گەڵ ڕۆچستردا هاوسەرگیری دەکەن، ئەیەوێ هەر وەکوو مامۆستاو فێرکەری ئەدێلە بمێنێت و درێژە بەو ئیشەی بدات، واتە نایەوێ سەربەخۆیی خۆی بە ڕۆچستر ببەخشێت. نامە بۆ مامی دەنوسێت و هەوڵ ئەدات دەستی بە ماڵ‌ و سامانی خۆی ڕابگات. لە کۆتایی دا کاتێک پارەکانی دەستی دەگرێ، دەڵێت: “من خزمەتکاری خۆمم”(بەشی 37).

جەین نەک هەر لە ڕێگای کردوەکانیەوە بەڵکو لە ڕێکای بیر و ڕوانینیشیەوە، بڕواکانی سەبارەت بە سەربەخۆیی ژنان دەخاتە بەر دەستی خوێنەر. خولیایی ئەوەی هەیە زۆرتر جیهان ببینێت و پەیوەندیێکی قوڵتر لەگەڵ خەڵکانیدا هەبێت. لە کاتێکدا ئەو ژیانە ساکارەی لە تۆرنفیڵد بەلایەوە بەنرخە، بەداخە کە پارەی پێویستی بۆ سەفەر کردن نیە. هەستەکانی نەک هەر بە ژنانی هاو چینی خۆی، بەڵکو بە هەموو ژنانەوە گرێ دەدات و دەڵێت:
چاوەڕوان دەکرێ ژنان بەگشتی هێمن بن: بەڵام ژن هەست دەکات، هەر چۆن پیاو هەستی هەیە؛ پێویستە گەشە بدەن بە تواناکانیان، و پێویستیان بە دەرفەت هەیە بۆ هەوڵەکانیان، دەرفەتێک هەر بە قەد براکانیان؛ لە زەبر و توندیەکان ئازار دەبینن، لە ئەو سنورانەی دەسەپێنرن بە سەریاندا و لەو سەرکوێر کردنانەیان ئازار دەبینن، هەر چۆن پیاگەکان ئازار دەبینن. تەسک بیری ئەو کەسانەیە کە دەڵێن ژنان ئەشێ خۆیان سەرقاڵی شرینی کردن و چنینی گۆرەوی بکەن، پیانۆ بژەنن و جانتاکان بڕازێننەوە. (بەشی 12)

لێرەدا گرنگە کە باس لە بێرتا بکەین، ژنێک کە ژیانێکی پڕسنور دەژی. ڕەنگە سەیر بێ کە بۆچی جەین زۆر دڵی بۆی ناسوتێ و هەستێکی ئەوتۆی بەرانبەری ئەو کەسایەتیە نیە، بەشێک لە هۆکارەکەی ڕەنگە پەیوەندی بە چەشنی نەخشاندنی کەسایەتیەکەی بێرتاوە بێ. بێرتا ژنە بەڵام وەکو ژنێک دەرناکەوێ. لە سەرەتادا بە جیناڤی (It) بانگی دەکەن کە لە زمانی ئینگلیزیدا بۆ بانگ کردنی حەیوانەکان بە کار دێت. جەین بەم جۆرە باسی چاوپێکەوتنەکەی لە گەڵ بێرتا دەکات:
لە نێو سێبەرێکی قوڵ لە ئەوپەڕی ژورەکەدا، جەستەیەک بەرودوای دەکرد. چی بوو، ئینسان بوو یان جانەوەر، لە یەکەم بینیندا کەس نەیدەتوانی بیناسێتەوە: بە چوار دەست و پێ گاوڵکێ دەکرد، وەکو جانەوەرێکی کێوی و نامۆ دەیمڕاند: بەڵام بە جل پۆشرابوو. هەندێک قژی ڕەشو و خۆڵەمێشی، بە چەشنێکی کێویانە وەکوو یاڵی ئەسپ سەرو ڕومەتی پۆشاندبوو (بەشی 26).
جەین لە زۆر لاوە کەسێکی ناهمێیە؛ بنەماڵە، پارەو سامان، پێگەی کۆمەڵایەتی تەنانەت جوانیێکیشی نیە، بەڵام ژیر و زیرەکە. دۆخەکە جۆرێکی پێ دێت کە ڕۆچستر عاشقی جەین دەبێت. لێرەدا بەرانبەریێک دژ بە چینەکان دەبینین، چونکە ڕۆچستر ئەیەوێ ژنێک بخوازێت کە لە ئاست و چینێکی نزمترە و ئەم کارەی دژ بە یاسا و ڕێساکانی چینی خۆیە. جەین یش بەرانبەر ئەم کێشەیە دەبێتەوەو شوو بە ڕۆچستر دەکات. ئەڵبەت جەین کاتێک ئاگادار دەبێت ڕۆچستر خێزانی هەیە، دژایەتی خودا ناکات، ئاست و نرخی خۆشی دانابەزێنێت و نابێت بە دڵدارێکی ڕۆچستێر.

بە درێژایی ڕۆمانەکە بیرۆکەیەکی ئایینیش سەر هەڵ ئەدات. کاتێک جەین لە لاڤودە، هێلێن بورن دەبینێ، کچێکی باش و خۆبەخش کە بەر لە مردنی، جەین پرسیارەکانی سەبارەت بە خودا و بەهەشتی لێ دەپرسێ. ئەمە وەکوو سەرەتای پەیوەندی جەین و ئایینە کە بە درێژایی ڕۆمانەکە زۆرتریش دەبێتەوە. جەین کاتێک ئاگاداری ژنەکەی ڕۆچستر دەبێت، هاوار لە خودا دەکات. دەچێتە ژورێ و دەرگاکە لە خۆی دادەخات و دەڵێت: “بیرۆکەیەک ناخمی هەژاند، خودا بە یاد هێنانەوە، ستایشێکی بێ وێنە ساز دەکات: لە من دور مەبە، کە ئازار نێزیکە و یارمەتیدەرێک نیە” (بەشی 26).
دیسان کاتێک هەوڵ ئەدات بەرانبەر داخوازیەکەی ڕۆچستر ببێتەوەو تووشی هەڵە نەبێت، ئەگەڕێتەوە بۆ لای خودا. دوای هەوڵەکانی ڕۆچێستر جەین پێی دەڵێ :”هەر ئەو کارە بکە وا من دەیکەم: بڕوات بە خوداو بە خۆت هەبێت. بڕوات بە بەهەشت هەبێت. هیوادارم لەوێ دیسان یەکتری ببینینەوە” (بەشی 27).
بیرۆکەی ئایین ڕەنگە گرنگترین شت لە پەیوەندی نێوان جەین و سەنت جان بێت. جان هەوڵ ئەدات جەین ڕازی کات شوی پێ کات و پێکەوە بچن بۆ هێند، بەڵام جەین ڕازی نابێت. جان دەڵێت ئەوە تۆ نیت ڕەتی دەکەیتەوە بەڵکو خودایە کە ناڕازیە. جەین لە ناکاو هەست بە ڕێز و حورمەتێکی زۆر بەرانبەر جان دەکات، ئیدی دەلیلەکانی بۆ ڕەت کردنەوەی هەندێک کاڵ دەبنەوە. جەین دەڵێت: “ئایین بانگی کرد، فریشتەکان ئاماژەیان کرد، خودا فەرمانی دا، ژیان پێکەوە پەپکی خوارد، دەرگاکانی مەرگ باز بوون و جاویدانەگی لەوپەڕەوە دەرکەوت: ڕەنگە، بۆ پێکهاتنی هێمنایەتی و ئاسوودەییێک لەوێ، پێویستە لێرە هەموو شتێک لە چرکەیەکدا ببێت بە قوربانی” (بەشی 35).

ئێستا یەکێک لە لایەنە سەروسروشتیەکانی ڕۆمانەکە دێتە پێشێ، جەین دەنگی ڕۆچستر دەبیستێ کە لە دورەوە بانگی دەکات. دوای ئەوەش وادیارە کە ڕۆچستریش دەتوانێ دەنگی وەڵامەکەی جەین ببیستێ. ئەمە تەنیا نمونەیەکە لە لایەنی سەروسروشتیەکانی ئەم ڕۆمانە. لە سەرەتای ڕۆمانەکەدا، جەین ئەو کاتەی لە ژوری سوور دایە و درگاکەیان لە سەری داخستووە، هەست دەکات خێوێکی بینیوە و ئەو هەستە بە پەیامێک لە دونیایەکی دیکەوە دەزانێت. کاتێک جەین لە ڕێگادایە و دەچێت بەرەو های، ئەوەڵ دەنگی ئەسپەکەی ڕۆچستر دەبیستێ کە خەریکە نێزیک دەبێتەوە، چاوەڕوانە گیتراشە ببینێت. کاتێک ڕۆچستر دەبینێ، ئەو خەیاڵەی خاو دەبێتەوە، چونکە دەزانێت هیچ کات هیچ کەس سواری گیتراش نابێت. کاتێک جەین بێرتا لە ژورەکەیدا بە شەمێکەوە دەبینێت، وەکو شتێکی سەروسروشتی ناوی دەبات، وا بیر دەکاتەوە ڕەنگە تارمایێک بێت.

جەین خەونێک بە ژنێکەوە دەبینێت  کە لە ڕابردودا دەیناسی و ئەو خەونە پەیوەند ئەدات بە پێشبینیێک بۆ نەخۆش کەوتنی خۆشکی ژنەکە. جەین خەون بە منداڵانی ساواوە دەبینێ، بە دوای ئەم خەونانەیدا، ماسۆن و ڕۆبێرت دێن و پێی دەڵێن کە جان ڕید مردوەو و خاتوو ڕید لە جێگادایە. دیسان خەون بە ساواوە دەبینێ بەر لە ئەو هاوسەرگیریەی کە سەریش ناگرێ. خەون بە تۆرنفیڵدەوە دەبینێ کە کاول بووە،  دوایی دەبینێ کە ئەم خەونەشی دەبێت بە ڕاست.

سەرچاوە: Novel Guide

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە