گۆرانی کوردی

تەمەنم ڕۆی – میکایل

تەمەنم ڕۆی
گۆرانیبێژ: میکایل

تەمەنم ڕۆی لە غوربەت و لە خەمدا
ترووسکەی بەختی من ون بوو لە تەمدا
تەمەنم ڕۆی لە غوربەت و لە خەمدا
ترووسکەی بەختی من ون بوو لە تەمدا

گوڵی باخچەی ژیانم یەک یەک وەری
دە دەرکەوە ئەستێرەی بەختەوەری

دار و بەردی ئەم غوربەتە بە جارێ
بۆ دڵی من هەر خەمیان لێ دەبارێ
دار و بەردی ئەم غوربەتە بە جارێ
بۆ دڵی من هەر خەمیان لێ دەبارێ

خەونەکانم هیواکانم تێپەڕین
خەونەکانم هیواکانم تێپەڕین
وەکوو گەڵای زەردی خەزان هەڵوەرین
وەکوو گەڵای زەردی خەزان هەڵوەرین

باخچەی سەرم سپی بوو بە بەفری خەم
شووشەی دڵم دایپۆشی هەناسەی تەم

باخچەی سەرم سپی بوو بە بەفری خەم
شووشەی دڵم دایپۆشی هەناسەی تەم
باخچەی سەرم سپی بوو بە بەفری خەم
شووشەی دڵم دایپۆشی هەناسەی تەم

من تەمەنم بۆ ڕووناکی تۆ سووتان
من تەمەنم بۆ ڕووناکی تۆ سووتان
تۆ مۆمێکت بۆ دڵم دانەگیرسان
تۆ مۆمێکت بۆ دڵم دانەگیرسان

کەچی هێشتا سەرم پڕ ئیشقی تۆیە
دڵ ئاگردانی پڕ گڕ و پشکۆیە
کەچی هێشتا سەرم پڕ ئیشقی تۆیە
دڵ ئاگردانی پڕ گڕ و پشکۆیە

0 0 دەنگ
Article Rating
بە ئەندام بوون
ئاگادار بوونەوە لە
guest
0 Comments
Inline Feedbacks
دیتنی هەموو سەرنجەکان
0
فەرموو سەرنجی خۆت بنووسەx
()
x