گۆرانی کوردی

تەمەنی پڕ ئەسرین – کەریم کابان

تەمەنی پڕ ئەسرین
شیعر: ئەحمەد محەمەد
گۆرانیبێژ: کەریم کابان

ئەی تەمەنی پڕ ئەسرینم، ئەڕۆی ئاوڕ نادەیتەوە
لەگەڵ هەموو هەنگاوێکتدا، لە عومری من ئەسڕیتەوە

خۆزگە منیش وەک پەپوولە، گشت تەمەنم وەرزێک بوایە
دوور لە خەم و تاڵی ژیان، تەنها گوڵم بناسیایە

خۆزگە منیش وەک پەپوولە، گشت تەمەنم وەرزێک بوایە
دوور لە خەم و تاڵی ژیان، تەنها گوڵم بناسیایە
ڕێگام سەودای تەنیاییە و کەسێک نایەت بۆ سەردانم
ئیتر چیبکەم لەم تەمەنە کە لە هەمووی پەشیمانم

لە گریانی مناڵیما، پێکەنینم بە خەم ئەهات
کەچی ئێستا خەم دەریایە و بۆ کەنارم شەپۆل ئەدات

لە گریانی مناڵیما، پێکەنینم بە خەم ئەهات
کەچی ئێستا خەم دەریایە و بۆ کەنارم شەپۆل ئەدات

لە سەد جارا تەنیا جارێ، زەردەخەنەم دێتە میوان
وەک سێبەری لای ئێوارەی خۆرنشینی دار ئەرخەوان

ئەی هاوڕێیان، چاوم نوقمی نیگارێکی پڕ بەهارە
تاسەم وەری، بەڵام هێشتا خۆشەویستیم هەر بێدارە

ئەی هاوڕێیان، چاوم نوقمی نیگارێکی پڕ بەهارە
تاسەم وەری، بەڵام هێشتا خۆشەویستیم هەر بێدارە
ئێستاش گەڵای عومری گەنجیم وەکوو پایز هەڵوەریوە
کێ وەکو من تەم و غوبار پەنجەرەکەی داپۆشیوە؟!
ئەی تەمەنی پڕ ئەسرینم، ئەڕۆی ئاوڕ نادەیتەوە
لەگەڵ هەموو هەنگاوێکتدا، لە عومری من ئەسڕیتەوە
لە عومری من ئەسڕیتەوە

0 0 دەنگ
Article Rating
ئاگادار بوونەوە
ئاگادار بوونەوە لە
guest
0 Comments
Inline Feedbacks
دیتنی هەموو سەرنجەکان
0
فەرموو سەرنجی خۆت بنووسەx
()
x