×

تەیرەکەی گەرمێنێ – حەسەن دەرزی

تەیرەکەی گەرمێنێ
گۆرانیبێژ: حەسەن دەرزی

بێتەوە بێتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ
وەی هێشتا دوورە و دەخوێنێ
ئەرێ من سەرم بە فیدای ئەو تەیرە بێ گوڵم
ئای کە نیشانەی بەهار دێنێ
ئەرێ من سەرم بە فیدای ئەو تەیرە بێ گوڵم
ئای کە نیشانەی بەهار دێنێ

بێتەوە بێتەوە تەیرەکەی قەندیلێ
وەی بەو تەیرەم دەڵێن هەڵۆیە
ئەرێ من لەبەر شاباڵی دەمرم گوڵم
سەربەرز و سەربەخۆیە
ئەرێ دوور دەڕوانێ بۆ ژیان، حەیات،
ئای لە بەرزی نیشتەجێیە

بێتەوە بێتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ
وەی بە فڕینی خاسەکەوە
ئەرێ دیارن لە دوور دەخوێنن، گوڵم
سەرسەوزی چیام پێ بڕاوە
ئەرێ قاسپەی کەو لە کوێستان دێ، حەیات،
لە ئاسمان و عەرزەوە

سەرنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاو ناکرێتەوە. ئەو خانەگەلەی بە * دەستنیشان کراون پێویستە پڕ بکرێنەوە.