گۆرانی کوردی

تەیرەکەی گەرمێنێ – ناسر ڕەزازی

تەیرەکەی گەرمێنێ
گۆرانیبێژ: ناسر ڕەزازی

ئەرێ ھاتەوە، ھاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ
ئای ھێشتا دوورە دەخوێنێ

ئەرێ ھاتەوە، ھاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ
ئای ھێشتا دوورە دەخوێنێ

ئای لە شەقەی تیژباڵیدا ھاوار
ئای گۆل ئاوان دەشڵەقێنێ
ئای ھەزار، سەد ھەزار خۆزگەم وەی بەو کەسەی
ئای دەست لە گەردنی وەردێنێ
وەی بەژنێ باریک ھەڵدەگرم ھاوار،
ئای بۆ وڵاتەکەی بیتوێنێ

ئەرێ ھاتەوە، ھاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ
بەو تەیرەم دەڵێن ڕەشداڵە

ئەرێ ھاتەوە، ھاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ
بەو تەیرەم دەڵێن ڕەشداڵە

ئەی باڵ و تیژباڵی لێدا ھاوار
ئای لە شوێن یاری عەبداڵە
ئای ھەزار، سەد ھەزار خۆزگەم وەی بەو کەسەی
ئای لەگەڵ ناسکۆڵێ ھاوماڵە
وەی دۆس بە ماڵی زۆر نیە چی بکەم
ئای بە بەختە و بە ئێقباڵە

ئەرێ ھاتەوە، ھاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ
ئای لە دوور وەک گوڵ خەمڵاوە

ئەرێ ھاتەوە، ھاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ
ئای لە دوور وەک گوڵ خەمڵاوە

ھەی پانیەی قەیسی ھەڵوێنە ھاوار
ئای بە دارێوە دەتواوە
ئای ھەزار، سەد ھەزار خۆزگەم وەی بەو کەسەی
ئای دەمی لە دەمی ناوە
ئای ئەگەر نابێ بە یارم پێی بڵێن
ئەی دەوڵەت زیاد و ماڵاوا

0 0 دەنگ
Article Rating
ئاگادار بوونەوە
ئاگادار بوونەوە لە
guest
0 Comments
Inline Feedbacks
دیتنی هەموو سەرنجەکان
0
فەرموو سەرنجی خۆت بنووسەx
()
x