گۆرانی کوردی

جوان پەرەستم – حەسەن دەرزی

جوان پەرەستم
هۆنراوە: مامۆستا هێمن
گۆرانیبێژ: حەسەن دەرزی

جوان پەرەستم، جوان پەرەستم
بە دیداری جوانان مەستم
کە دەبینم، کیژی تەڕپۆش
گشت غەمێ دەکەم فەرامۆش
کە کیژێکی جوان دەبێنم، ساڕێژ دەبنەوە برینم

کۆرس:
هەی لێ لێیە وەی لۆ لۆیە
هەی لێ لێیە وەی لۆ لۆیە
لە کوردستان خۆشتر کوێیە؟
لە کوردستان خۆشتر کوێیە؟

کە نازدارێ ڕا دەبڕێ
دڵی سەرد بۆوەم گڕ دەگرێ
کە چاو لە چاوانی دەبڕم
بە ئاسمانێدا هەڵدەفڕم
کە ڕێک دەکوشم⋆ پەنجەی نەرم
لەشی سەردم دەبێ گەرم

کۆرس:
هەی لێ لێیە وەی لۆ لۆیە
هەی لێ لێیە وەی لۆ لۆیە
لە کوردستان خۆشتر کوێیە؟
لە کوردستان خۆشتر کوێیە؟

یاری نابینم لە کەسدا، برام، هۆزی⋆ یاران چوونە کوێ؟
یاری نابینم لە کەسدا، برام، هۆزی یاران چوونە کوێ؟
دابی⋆ دۆستی کەی تەواو بوو؟ دۆستی جاران چوونە کوێ؟ چوونە کوێ؟

ئەو وڵاتە شاری یار و میهرەبانان بوو سەرێ⋆
ئەو وڵاتە شاری یار و میهرەبانان بوو سەرێ
میهرەبانی کەی بە سەر چوو؟
یاری شاران چوونە کوێ؟ چوونە کوێ؟

بزەی شیرینی سەر لێوێ، هەستی پیرانەم دەبزێوێ
نازی شۆخێکی نازەنین، دەمباتە بەهەشتی بەرین
هەی ئاواتی پیرۆزی من، خۆشی دڵی بەسۆزی من
هەی لێ لێیە وەی لۆ لۆیە، لە کوردستان خۆشتر کوێیە؟
هەی لێ لێیە وەی لۆ لۆیە، لە کوردستان خۆشتر کوێیە؟

0 0 دەنگ
Article Rating
ئاگادار بوونەوە
ئاگادار بوونەوە لە
guest
0 Comments
Inline Feedbacks
دیتنی هەموو سەرنجەکان
0
فەرموو سەرنجی خۆت بنووسەx
()
x