سینەما

جێنیفەر ئەنیستن پێ خۆشە هەڤاڵان دیسان کۆ ببنەوە

جێنیفەر ئەنیستن پێ خۆشە هەڤاڵان دیسان کۆ ببنەوە

جێنیفەر ئەنیستن پێ خۆشە هەڤاڵان دیسان کۆ ببنەوە

جێنیفەر ئەنیستن دەلێ کە پێ خۆشە هەڤاڵان (Friends) دیسان کۆ ببنەوە بەڵام کوڕەکان زۆر حەزیان لە ئەم بیرۆکەیە نیە.

لەم ساڵانەی ڕابردوودا ئەگەری کۆبوونەوەی هەڤاڵان بە تەواوی ڕەت کراوەتەوە.

ئەنیستن دوێنێ شەو لە پرۆگرامی The Late Late بە پێشکەشکاری جەیمز کۆردەن ئامادە بوو و هۆکاری دیسان کۆ نەبوونەوەی بەرهەمهێنەرانی ئەم زنجیرە دراما بەناوبانگەی ئاشکرا کرد.

ئەم ئەکتەرە ئەمریکیە کە ئێستا ٤٩ ساڵ تەمەنیەتی، گووتی ئەم و کۆرتەنی کۆکس و لیزا کودرۆ دەیانەوێ دیسان ئەو درامایە درێژەیەی هەبێ، بەڵام لە ڕاستیدا ئەکتەرە کوڕەکان زۆر حەزیان لەم بیرۆکەیە نیە.

درامای هەڤاڵان(Friends) درامایەکی زۆر سەرکەوتوو بوو کە باسی شەش هاوڕێ و ژیانیانی لە شاری نیۆیۆرک دەکرد و ئەکتەرانێک وەکوو دەیڤید سکیمەر، مات لەبانلاک، ماتیۆ پێریشی تێدا بوون.

ئەم درامایە لە ساڵانی ١٩٩٤ تا ٢٠٠٤ نمایش دەکرا، لەو کاتەدا بە هۆی ئەم درامایەوە ئەم سێ ئەکتەرە کچە وەکوو سێ ئەکتەری ژنی تەلەڤزیۆن ناسران کە زۆرترین موچە دەگرن.

ئەنیستن دەڵێ کە کچەکان هەموو کاتێک حەزیان لە دیسان زیندووبونەوەی دراماکە بووە بەڵام کوڕەکان بەناوە هۆکارگەلێک هاوڕا نین.

ماتیۆ کە دەوری چاندلەری دەگێڕا لە دیمانەیەکی ساڵی ٢٠١٦ گوتی: “نیگەرانم کۆبوونەوەو دیسان بەرهەمهێنانی ئەم درامایە ئەو سەرکەفتنە دە ساڵە تێک بدات کە کاتی خۆی بە باشی کۆتایی پێ هات. ئەم نیگەرانیە سەبارەت بە دیسان بەرهەمهێنانی درامایێکە کە ئەنجامێکی باشی بووە و ناتەوێ تێک بچێت. هەموو کەسێک سەبارەت بە دیسان کۆبوونەوە پرسیار ئەکەن بەڵام باسێکی جیدی لەسەری نەکراوە.

بەرهەمهێنەرانی دراماکە، دەیڤید کراین و مارتا کافمەنیش پێشتر گوتبوویان کە کۆبوونەوە و دیسان بەرهەمهێنانی ئەم درامایە هیچ کات ڕوو نادات.

کرەین لە ٢٠١٦ بە هۆلیڤوود ڕیپۆرتەر گووتبوی کە ئەم درامایە سەبارەت بە کاتێک لە ژیانە کە هاوڕێکانت وەکوو بنەماڵەتن. کاتێک کە بنەماڵەیەکت پێک هێنا، ئیدی ئەو بەشەی ژیانت کۆتایی پێ هاتووە.

ئێمە هەر بەو چەشنە کە ئەمانویست دراماکەمان تەواو کرد، دیسان دیتنەوەی ئەو کارەکتەرانە بیرۆکەیەکی هەڵەیە. ئێستا ئیدی ئێوە ناخوازن ئەوان ببینن کە لە کافەکەدا وەکوو کاتی لاویەتی کۆ دەبنەوە.

سەرچاوە: Daily Mail

ئەگەر لە هەر گۆڤار، ماڵپەڕ، وێبلۆگ، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان یان هەر شوێنێکی دیکە لەم بابەتە کەڵکتان وەر گرت، تکایە ئاماژە بە سەرچاوەکەی بکەن و بنووسن «سەرچاوە: ماڵپەڕی شانۆڤان»

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە