×

جەژنی لەدایکبوون – بەهجەت یەحیا

جەژنی لەدایکبوون
گۆرانیبێژ: بەهجەت یەحیا

چاوم مۆمی تەمەنتە، وا بۆت دائەگیرسێنم
جەژنی لەدایکبوونتە، ڕۆحم بە دیاری دێنم
جەژنی لەدایکبوونتە، ڕۆحم بە دیاری دێنم
گوڵی باخی ژیانم، ڕێگەی ژینت گوڵڕێژ بێ
گوڵی باخی ژیانم، ڕێگەی ژینت گوڵڕێژ بێ
لە تەمەنی من بڕوا، تەمەنی تۆ درێژ بێ
لە تەمەنی من بڕوا، تەمەنی تۆ درێژ بێ

خۆزگا ئێستا لات دەبووم، تێر لە سیمات دەمڕوانی
تێر گۆرانیم بۆت دەوت، پڕ بە دڵ ئەمدووانی
کە گەورە بووی دەزانی، نازداری بابە و دایە
بۆ جودایی ئازیزان، زەمەن چەن بێپەروایە
بۆ جودایی ئازیزان، زەمەن چەن بێپەروایە

فرمێسک و خەندەی لێوم، هەمووی ئیلهامی تۆیە
ڕەنگەڵایی ژیان لام، بێ تۆ بێڕەنگ و بۆیە
خۆری ئاواتی ژینم، خۆرت لێ ئاوا نەبێ
لە چاوەڕوانی تۆدام تا تەمەن ئاوا ئەبێ
لە چاوەڕوانی تۆدام تا تەمەن ئاوا ئەبێ

چاوم مۆمی تەمەنتە، وا بۆت دائەگیرسێنم
جەژنی لەدایکبوونتە، ڕۆحم بە دیاری دێنم
جەژنی لەدایکبوونتە، ڕۆحم بە دیاری دێنم
گوڵی باخی ژیانم، ڕێگەی ژینت گوڵڕێژ بێ
گوڵی باخی ژیانم، ڕێگەی ژینت گوڵڕێژ بێ

سەرنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاو ناکرێتەوە. ئەو خانەگەلەی بە * دەستنیشان کراون پێویستە پڕ بکرێنەوە.