×

جەژنە جەژنی کوردستانە – ناسر ڕەزازی

جەژنە جەژنی کوردستانە
هۆنراوە: عەلی عەبدوڵا
گۆرانیبێژ: ناسر ڕەزازی

جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە
بە تیشکی ئاگر دەنووسم جەژنە پیرۆزە
جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە
بە تیشکی ئاگر دەنووسم جەژنە پیرۆزە
چاوگی ئاگر هێز و گیانمە
باوەڕی بەرزی کوردستانمە
چاوگی ئاگر هێز و گیانمە
باوەڕی بەرزی کوردستانمە
باوەڕی بەرزی کوردستانمە
باوەڕی بەرزی کوردستانمە

جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە
بە تیشکی ئاگر دەنووسم جەژنە پیرۆزە
جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە
بە تیشکی ئاگر دەنووسم جەژنە پیرۆزە

ڕۆژی ئازادییە نەک زەبوونییە
ئەی منیش وەک گەلان مافم بۆ نییە!
ڕۆژی ئازادییە نەک زەبوونییە
ئەی منیش وەک گەلان مافم بۆ نییە!
بۆچی تاوانە گەر دیلی کەس نەبم؟!
یا پلیشاوەی ژێر هەرەس نەبم؟!

جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە
بە تیشکی ئاگر دەنووسم جەژنە پیرۆزە
جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە
بە تیشکی ئاگر دەنووسم جەژنە پیرۆزە

سەیری کەن، سەیری کەن
جەرگ ئەسووتێ و بۆپڕووزی گەییە ئاسمان
تا لە ئێوە ئاشکرا بێ ئەی هەموو جیهان
سەیری کەن، سەیری کەن
جەرگ ئەسووتێ و بۆپڕووزی گەییە ئاسمان
تا لە ئێوە ئاشکرا بێ ئەی هەموو جیهان
شاخ و دەشت و شار و گوندم تاوی سەندووە
گۆڕی مەرگی دوژمنانم لێ هەڵکەندووە
مێژوومان چەن زووحاک و ماری خستە چاڵ
چەن کەسی کرد بە گوڵ بۆ بەهاری ساڵ

جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە
بە تیشکی ئاگر دەنووسم جەژنە پیرۆزە
جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە
بە تیشکی ئاگر دەنووسم جەژنە پیرۆزە

سەرنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاو ناکرێتەوە. ئەو خانەگەلەی بە * دەستنیشان کراون پێویستە پڕ بکرێنەوە.