خاڵۆ ڕێبوار – جەماڵ موفتی

خاڵۆ ڕێبوار
گۆرانیبێژ: جەماڵ موفتی

بینە سەر دڵم، گیانە، ناسکە پەنجەکەت
بینە سەر دڵم، گیانە، ناسکە پەنجەکەت
باوەشێنم کە، هاوار، بە ئەگریجەکەت
هۆ خاڵە ڕێبوار، ڕێگا نازانم
بۆ گەرمێن ناڕۆم، هاوار، خەڵکی کوێستانم

ئاوە هەناسەکەم، گیانە، کێو لە بن دێنێ
ئاوە هەناسەکەم، گیانە، کێو لە بن دێنێ
داخودا خودای من، هاوار، چیت بەسەر دێنێ

هۆ خاڵە ڕێبوار، خاڵە ڕێبوارم
منیش وەکوو تۆم، هاوار، دڵبریندارم

موژدە لەو ڕۆژەی، گیانە، من نەمدی بە چاو
موژە لەو ڕۆژەی، گیانە، من نەمدی بە چاو
گەڵاڕێژانمە، هاوار، وەک باغی بێئاو
هۆی خاڵە ڕێبوار ئەڕۆی خۆت نادەی بە دەس
بۆ ڕەحمێ ناکەی، هاوار، بە ئەمنی کەساس

ئەترسم بمرم، گیانە، لەم دوور وڵاتە
ئەترسم بمرم، گیانە، لەم دوور وڵاتە
دڵ پڕ لە خۆزگە، گیانە، ئۆف و ئاواتە
هۆی خاڵە ڕێبوار، ڕێگا نازانم
بۆ گەرمێن ناڕۆم، هاوار، خەڵکی کوێستانم

سەرنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاو ناکرێتەوە. ئەو خانەگەلەی بە * دەستنیشان کراون پێویستە پڕ بکرێنەوە.