گۆرانی کوردی

خاڵ دانە بەنازی – ناسر ڕەزازی

خاڵ دانە بەنازی
گۆرانیبێژ: ناسر ڕەزازێ
ئەلبۆم: بیرەوەری
دەرچوون: ٢٠١٢

خاڵ دانە دانە دانە، خاڵ دانە دانە دانە
خاڵ دانە دانە دانە، خاڵ دانە دانە دانە
چاوگەلی یاری نازەنین ئەستێرەی بەر بەیانە
چاوگەلی یاری نازەنین ئەستێرەی بەر بەیانە

شەنگی گوڵی ئەوینی کچێ فریشتەی سەرزەوینی
شەنگی گوڵی ئەوینی کچێ فریشتەی سەرزەوینی
سەرچاوەی پێکەنینی، سروەی بەهاری ژینی
سەرچاوەی پێکەنینی، ئاخ سروەی بەهاری ژینی

خاڵ دانە دانە دانە، خاڵ دانە دانە دانە
خاڵ دانە دانە دانە، خاڵ دانە دانە دانە
چاوگەلی یاری نازەنین ئەستێرەی بەر بەیانە
چاوگەلی یاری نازەنین ئەستێرەی بەر بەیانە

نازدارەی خەمڕەوێنم کچێ تا کەی لە تۆ ڕامێنم
نازدارەی خەمڕەوێنم کچێ تا کەی لە تۆ ڕامێنم
بە ئاواتی ئەو ڕۆژەمە ئاخ کۆرپەی دڵت بدوێنم
بە ئاواتی ئەو ڕۆژەمە ئاخ کۆرپەی دڵت بدوێنم

خاڵ دانە دانە دانە، خاڵ دانە دانە دانە
خاڵ دانە دانە دانە، خاڵ دانە دانە دانە
چاوگەلی یاری نازەنین ئەستێرەی بەر بەیانە
چاوگەلی یاری نازەنین ئەستێرەی بەر بەیانە

ئای کە بەناز بەنازی نازکۆڵ و گەردن گازی
ئای کە بەناز بەنازی نازکۆڵ و گەردن گازی
بە قەد لەرەی ئەو دڵەم بۆ هەڵپەڕینێ سازی
بە قەد لەرەی ئەو دڵەم بۆ هەڵپەڕینێ سازی، ئاخ بۆ هەڵپەڕینێ سازی

چەن وردیلەو شەرمنی ناز دەکەی بە ڕیگاوە
چەن وردیلەو شەرمنی ناز دەکەی بە ڕیگاوە
گەشەی چاوە مەستەکەت بێئەندازە خەمڵاوە
گەشەی چاوە مەستەکەت بێئەندازە خەمڵاوە

ئای کە بەناز بەنازی نازکۆڵ و گەردن گازی
ئای کە بەناز بەنازی نازکۆڵ و گەردن گازی
بە قەد لەرەی ئەو دڵەم بۆ هەڵپەڕینێ سازی
بە قەد لەرەی ئەو دڵەم بۆ هەڵپەڕینێ سازی، ئاخ بۆ هەڵپەڕینێ سازی

گوڵ ئەستێرەی ئەوینم بووی بە ڕووناکی ژینم
گوڵ ئەستێرەی ئەوینم بووی بە ڕووناکی ژینم
تەنیا لە چاوی تۆدا هەتاوی ڕوون دەبینم
تەنیا لە چاوی تۆدا هەتاوی ڕوون دەبینم

ئای کە بەناز بەنازی نازکۆڵ و گەردن گازی
ئای کە بەناز بەنازی نازکۆڵ و گەردن گازی
بە قەد لەرەی ئەو دڵەم بۆ هەڵپەڕینێ سازی
بە قەد لەرەی ئەو دڵەم بۆ هەڵپەڕینێ سازی، بۆ هەڵپەڕینێ سازی

0 0 vote
Article Rating
بە ئەندام بوون
ئاگادار بوونەوە لە
guest
0 Comments
Inline Feedbacks
View all comments
0
Would love your thoughts, please comment.x
()
x