×

خۆشە فەسڵی بەهاران – حەمە جەزا


خۆشە فەسڵی بەهاران
گۆرانیبێژ: حەمە جەزا

بۆ گەشتێکی مێرگوزاری، ڕانیە و قەڵادزێ
خۆشە فەسڵی بەهارانی بۆ ڕاوە مامزێ
بۆ گەشتێکی مێرگوزاری، ڕانیە و قەڵادزێ
خۆشە فەسڵی بەهارانی بۆ ڕاوە مامزێ، بۆ ڕاوە مامزێ

قوڵەنگانم، قوڵەنگانم، سەرکەفتانی ئاکۆیانم* (ڕوون نییە)
گردی حوسن و شێخ ڕەش شوانم
ئەوشۆ ئێرە و دێ دەلانم، ڕانیە و قەڵادزێ

قوڵەنگانم، قوڵەنگانم، سەرکەفتانی ئاکۆیانم*
گردی حوسن و شێخ ڕەش شوانم
ئەوشۆ ئێرە و دێ دەلانم، ڕانیە و قەڵادزێ

بۆ گەشتێکی مێرگوزاری ڕانیە و قەڵادزێ
خۆشە فەسڵی بەهارانی بۆ ڕاوە مامزێ، بۆ ڕاوە مامزێ

کێوە ڕەش و بەهارانی، لە هاوینا جێی سەیرانی
کانی ماران تا گرجانی، سەیرانگەی سەر ئەشکەوتانی، ڕانیە و قەڵادزێ

کێوە ڕەش و بەهارانی، لە هاوینا جێی سەیرانی
کانی ماران تا گرجانی، سەیرانگەی سەر ئەشکەوتانی، ڕانیە و قەڵادزێ

بۆ گەشتێکی مێرگوزاری، ڕانیە و قەڵادزێ
خۆشە فەسڵی بەهارانی بۆ ڕاوە مامزێ، بۆ ڕاوە مامزێ

کانگای شادی و هەڵپەڕینە، مەڵبەندێکی ڕاپەڕینە
بۆ ئەم دوو شارە ڕەنگینە، جێی دوو پەیکەری زێڕینە، ڕانیە و قەڵادزێ

من شەیدای ئەم دۆڵ و هەردەم، سەرکێشی شاخی مامەندەم
هەڵووی سووری ئەم ناوچەیەم، نیگابانی ئەم باخچەیەم، ڕانیە و قەڵادزێ

بۆ گەشتێکی مێرگوزاری، ڕانیە و قەڵادزێ
خۆشە فەسڵی بەهارانی بۆ ڕاوە مامزێ، بۆ ڕاوە مامزێ

لە بناری کێو و هەردێ، بەڕەزای شینی بن بەردێ
دەیپەڕێنێ هەموو دەردێ، باڵای مریەم کانی زەردێ، ڕانیە و قەڵادزێ

پلەی ڕانیە ئاوی زۆرە، لە شاخی ئاسۆز بنۆڕە
ئاوی دەربەندی سەنگەسەر خۆشتر لە ئاوی ڕەوانە، ڕانیە و قەڵادزێ

بۆ گەشتێکی مێرگوزاری ڕانیە و قەڵادزێ
خۆشە فەسڵی بەهارانی بۆ ڕاوە مامزێ
بۆ گەشتێکی مێرگوزاری ڕانیە و قەڵادزێ
خۆشە فەسڵی بەهارانی بۆ ڕاوە مامزێ، بۆ ڕاوە مامزێ

1 سەرنج بۆ “خۆشە فەسڵی بەهاران – حەمە جەزا

سەرنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاو ناکرێتەوە. ئەو خانەگەلەی بە * دەستنیشان کراون پێویستە پڕ بکرێنەوە.