گۆرانی کوردی

خۆم و عوودەکەم – عەلی مەردان

خۆم و عوودەکەم
گۆرانیبێژ: عەلی مەردان

خۆم و عوودەکەم شەو هەتا بەیان
خۆم و عوودەکەم، لەیلێ، شەو هەتا بەیان
من سۆز ئەکەم و بۆ لەیلا ئەویش بە گریان
من سۆز ئەکەم و بۆ لەیلا ئەویش بە گریان
یار یار یار، بە لارەی گەنجی
کۆرس: بە لارەی گەنجی، بە لارەی گەنجی
ئای، دڵ ئەکا بریان
کۆرس: دڵ ئەکا بریان، دڵ ئەکا بریان
من سۆز ئەکەم و بۆ لەیلام ئەویش بە گریان
من سۆز ئەکەم و بۆ لەیلا ئەویش بە گریان

بۆ یاری بێ شەرت، بێ وەفا و کەم دوو
بۆ یاری بێ شەرت، لەیلێ، کەم وەفا و کەم دوو
نازانم ئیسلامە، کافرە یا جوو
نازانم ئیسلامە، لەیل، کافرە یا جوو
یار یار یار، نایێ دانیشین
کۆرس: نایێ دانیشین، نایێ دانیشین
ئای، تاوێ دوو بە دوو
کۆرس: تاوێ دوو بە دوو، تاوێ دوو بە دوو
نازانم ئیسلامە، لەیلێ، کافرە یا جوو
نازانم ئیسلامە، چاوجوان، کافرە یا جوو

یارێ ئەوەندە، لەیلێ، پر عیشوە و ناز بێ
یارێ کە ئەوەندە، لەیلێ، پر عیشوە و ناز بێ
باڵا وەک سەروو وا شۆخ و شاز بێ
باڵا وەک سەروو، لەیلێ خان، وا شۆخ و شاز بێ
یار یار یار، گەردن بلووروو
کۆرس: گەردن بلووروو، گەردن بلووروو
ئای، چاوی وەک باز بێ
کۆرس: چاوی وەک باز بێ، چآوی وەک باز بێ
باڵا وەک سەروو، لەیلێ گیان، وا شۆخ و شاز بێ
باڵا وەک سەروو، لەیلێ گیان، وا شۆخ و شاز بێ

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە