دایانا و ستیڤ – واندەر وومان 2017 شاخەوانon3 هەفتە لەمەوبەر3 هەفتە لەمەوبەرسەرنجێک بنووسە لەسەر دایانا و ستیڤ – واندەر وومان 2017 چی دەکەیت؟ [خەریکی ڕاخستنی پێخەفە بۆ دایانا] وتم ڕەنگە بتەوێت ساتێک بخەویت. ئەی تۆ چی؟ تۆ ناخەویت؟ ئایا پیاوێکی ئاسایی ناخەوێت؟ با، دەخەوین. بەس ناخەوین لەگەڵ، ئمم تۆ لەگەڵ ژنان ناخەویت؟ نا، مەبەستم، دەخەوم لەگەڵ… دەخەوم لەگەڵ… بەڵێ دەخەوم… بەڵام لە دەرەوەی چوارچێوەی هاوسەرگیریدا، شتێکی شیاو نییە، دەزانی؟ هاوسەرگیری؟ هاوسەرگیری، ئێوە ئەوەتان لەوێ نییە!… ئەها دەچنە پێشدەم قازییەوە و سوێند دەخۆن یەکدیتان خۆش بوێت و ڕێزی یەکتر بگرن یەکدی بپارێزن تا کاتێک کە مەرگ لێک جیاتان دەکاتەوە. ئینجا وا دەکەن؟ تا کاتی مەرگ یەکدیان خۆش دەوێت؟ زۆربەی جار نا. دەی ئیدی بۆ وا دەکەن؟ نازانم. [پێدەکەنێت] کەواتە تۆ ناتوانیت لەگەڵم بخەویت مەگەر ئەوەی لەگەڵت هاوسەرگیری کەم. لەگەڵت دەخەوم ئەگەر بتەوێت. ڕێک لەوێ دەخەوم. لێرە جێگا زۆرە. دەی چاکە. ئەگەر تۆ کێشەت نەبێت. نا، بڕیار بە تۆیە. دەزانم بڕیار بە منە. من هەڵیدەبژێرم. دێم و لەگەڵت دەخەوم. [دەچێت و لە تەنیشت دایانا پاڵ دەکەوێت.] باشە. ئەم بابەتە بڵاو بکەرەوە:Click to share on Facebook (Opens in new window)Click to share on Twitter (Opens in new window)Click to share on Telegram (Opens in new window)Click to share on WhatsApp (Opens in new window)