گۆرانی کوردی

دایە گیان – حەسەن دەرزی

دایە گیان
گۆرانیبێژ: حەسەن دەرزی

هۆۆی ئایی، ئەگریم بۆ ئەو خەوەی کەوتووە لە چاوت
بۆ لێوی وشک و، کەسەکەم، تینوو و بێئاوت
ئۆۆی، ئەگریم بۆ قرچەی جەرگی دایکی دڵسووتاو
بۆ کڵپەی دەروون، ئازیزەکەم، خوشکی لێقەوماو
هەی گیان هەی گیان، ئازیزەکەم، ئۆۆی ئای

لەو ساوە کە چۆی و وەی ڕۆیی لە لام
خۆشی نەما وەی دایە گیان وەی لە دڵەی تۆوا
خۆشی نەما وەی دایە گیان هەی لە دڵەی تۆوا

لە بیرم ناچێ تا هەتاهەتایە
ڕۆژان نەسەرەوتی دایە گیان، وەی شەو لایە لایە
دەنگە نەرمەکەت دایە گیان، هەی هەر لە گوێم دایە

لە بیرم ناچێ وەی بە سەر بێشکەوە
شەوانت بێخەو، دایە گیان، وەی ڕۆژ دەکردەوە
شەوانت بێخەو، دایە گیان، هەی ڕۆژ دەکردەوە

لەوەتەی کە تەنیام وەی تەواو دڵنیام
ئەو چاوەم کوێر بێ دایە گیان، وەی چۆن بێ تۆ ژیام
ئەو چاوەم کوێر بێ دایە گیان، هەی چۆن بێ تۆ ژیام

نیزام نیزامە وەی خۆم کوڕێ سەرباز
لێرەو نایەڵن دایە گیان هەی دەمبەن بۆ ئەهواز
دەترسم بمرم دایە گیان هەی لەوێ بە بێ ناز

نیزام نیزامە وەی خۆم کوڕێ سەرباز
لێرەو نایەڵن دایە گیان، هەی دەمبەن بۆ ئەهواز
دەترسم بمرم دایە گیان هەی لەوێ بە بێ ناز
دەترسم بمرم دایە گیان هەی لەوێ بە بێ ناز

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە