×

دووری تۆ – لەیلا فەرێقی

گوڵم تا دوور لە تۆ بم
گۆرانیبێژ: لەیلا فەرێقی

گوڵم تا دوور لە تۆ بم، گوڵ لە بەر چاوم وەکوو خارە
دڵم دەریای خەم و ماتەم، ژیانم وەک ژەهری مارە
سەرم کاروانسەرای مەینەت، ژیانم دەیری تەنیایی
شەماڵی بەربەیانم هەر هەناسەی ساردی بیمارە

لە ئاسمانی ژیانم قەت نەماوە مانگ و ئەستێرە
بە ڕۆژ لێم ون بووە ڕۆجیار، وەکوو تاریکەشەو تارە
نیە غەیر باسی خەم بۆ من، لە بەزمی دڵ لەوێ و لێرە
هەواڵی کونجی تەنیاییم، خەیاڵێكی خەفەتبارە
خەریک ىوو نوقمی گرداوی نەمان بم نەمئەزانی بۆ
کە تۆ هاتی ئەوە دەرکەوت ئەوینی تۆ سەبەبکارە

گوڵم تا دوور لە تۆ بم، گوڵ لەبەر چاوم وەکوو خارە
دڵم دەریای خەم و ماتەم، ژیانم وەک ژەهری مارە
سەرم کاروانسەرای مەینەت، دیارم دەیری تەنیایی
شەماڵی بەربەیانم هەر هەناسەی ساردی بیمارە

سەرنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاو ناکرێتەوە. ئەو خانەگەلەی بە * دەستنیشان کراون پێویستە پڕ بکرێنەوە.