گۆرانی کوردی

دڵی خەمبار – عەدنان کەریم

دڵی خەمبار
گۆرانیبێژ: عەدنان کەریم
ئەلبۆمی: حەبیبە
دەرچوون: 2017

چاوی کاڵە، لێوی ئاڵە، ڕوو بە خاڵە دولبەرم

زوڵفی خاوە، لێم بە داوە یارەکەی ئەغیارەکەم

چەندی بێ مەیلیم دەکەی سەد هێندە مەفتوونم لە بۆت

جارێ ڕەحمێکت نەبوو دەرحەق دڵەی غەمبارەکەم
بەسیە بێڕەحمی بەقوربان، پایەماڵی غەم بووم

ڕێی نەجاتیم بۆ نییە گەر تۆ نەبی غەمخوارەکەم

ئەشکی چاوم ئەرزی داگرت، دوودی ئاهم ئاسمان

بۆیە وا ڕەش داگەڕانە و ئاهی ئاتەش بارەکەم

وا لە جێی ئێشی خەدەنگت تا بە ڕۆژی حەسرەوە

خوێنی لێ دەڕژێ بە دائیم ئەو دڵەی زامدارەکەم
سافیا سا حاڵ پەرێشانی لە غایەت دەرچووە
سافیا سا حاڵ پەرێشانی لە غایەت دەرچووە
ڕۆحەکەم ڕەحمێ بکە بەو شین و گریە و زارەکەم
ڕۆحەکەم ڕەحمێ بکە بەو شین و گریە و زارەکەم
چاوی کاڵە، لێوی ئاڵە، ڕوو بە خاڵە دولبەرم
چاوی کاڵە، لێوی ئاڵە، ڕوو بە خاڵە دولبەرم
زوڵفی خاوە، لێم بە داوە یارەکەی ئەغیارەکەم
زوڵفی خاوە، لێم بە داوە یارەکەی ئەغیارەکەم

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە