دەربارەی ئێمە

شانۆڤان ماڵپەڕێکە تایبەت بە تێبینی و لێکۆڵینەوەی وێژەیی و هونەری. لێرەدا هەوڵ دەدەین تێبینی و وتارگەلێک لە سەر بەرهەمە ئەدەبی و هونەریە هەرە مەزنەکانی جیهان لە ماڵپەڕ و گۆڤارە ئنگلیزیەکانەوە وەربگێڕین بۆ زمانی کوردی. سەرەتا ئەو بەرهەمانە هەڵدەبژێرین کە بە کوردی وەرگێڕابێتن تاکوو زۆرتر بۆ خوێنەری کورد بە سوود بێت. هیوادارین بتوانین نەختێک هەرچەن بچووک لە بۆشایی نێتی کوردی کەم بکەینەوە تاکوو خوێنەری کورد لە خوێندەنەوەی تێبینی و شیکاری بەرهەمە وێژەیی و هونەرییەکان بێوەری نەمێنێت.

بەشەکانی ماڵپەڕی شانۆڤان بریتین لە:

وێژە: تێبینی و لێکۆڵینەوە لە سەر ڕۆمان و شانۆنامە.
سینەما: تێبینی و لێکۆڵینەوە لە سەر فلیم و سینەما.
مۆسیقا: وەرگێڕانی دەقی گۆرانیە بیانیەکان.
شێوەکاری: تێبینی لە سەر نیگارە هەرە گرینگەکانی مێژووی شێوەکاری.

هەروەها:

کۆ کردنەوەی دەقی گۆرانییە کوردیەکان.
فەرهەنگی وشە و زاراوە کوردیەکان.
فەرهەنگی زاراوە ئنگلیزیەکان (لەگەڵ مانا و شێوازی بە کار هێنان و هاوتا کوردیەکانیان).
فەرهەنگی پەندی پێشینیان (کوردی و بیانی)

ماڵپەڕی شانۆڤان ماڵپەڕێکی سەربەخۆیە و پێوەندی بە هیچ لایەن و هیچ شوێنێکەوە نیە.