سینەما

دەرهێنەری “فاڵئەوت” دوو فلیمی دیکە لە “ئەرکی مەحاڵ”ەکان چێ دەکات

بە دوای سەرکەوتنی ئەرکی مەحاڵ: فاڵئەوت، دەرهێنەری ئەم فلیمە ئیشی نووسین و دەرهێنانی دوو بەشی دیکە لەم زنجیرە فلیمانە واژۆ دەکات. بێجگە لەوەش بڕیار وایە ئەم دوو ژمارە نوێیە بە شوێن یەکدا چێ بکرێن؛ ئیدی ئەتوانن زووتر نمایش بکرێن و لە ناوبانگی ئەم فلیمە کەڵک وەربگرن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتانە فلیمی یەکەم لە هاوینی ٢٠٢١ و بە دوای ساڵێک ئەوی دیکەش نمایش دەکرێ. ماککواری ئەم ڕاپۆرتانەی لە تویتەرەکیەدا پشت ڕاست کردۆتەوە.

ئەم جۆرە نمایش کردنی فلیمانە بە شوێن یەکدیدا شتێکی نوێ نیە؛ فلیمەکانی تۆڵەستێنەکان: شەڕی بێکۆتایی و تۆڵەستێنەکان: کۆتایی یاری پشت سەر یەک ساز کران تا بتوانن لە ٢٠١٨ و ٢٠١٩دا نمایش بکرێن. سێیانەی پاشای ئەنگوستیلەکان بە دەرهێنەری پیتەر جاکسۆنیش هەر بەم شێوازە بوو.

ئەرکی مەحاڵ: فاڵئەوت بە دەوری تۆم کرووزی ٥٦ ساڵان هەم لە بواری بازرگانیەوە زۆر سەرکەوتوو بوو هەم سەرنجی ڕەخنەگرانی بە باشی ڕاکێشا و زۆر ستایش کرا. لە سەرانسەری دونیادا ٧٩١ ملیۆن دۆلار فرۆشی بوو کە ئەمە لە مێژووی تەواوی فلیمەکانی ئەرکی مەحاڵدا بێ وێنە بووە. بە گشتی لە لایەن بینەران و ڕەخنەگرانەوە وەکوو باشترین فلیمی ئاکشنی ٢٠١٩ ناسێندرا.

سەرچاوە: Game Spot

سەرنجێک بنووسە

avatar
  بە ئەندام بوون  
ئاگادار بوونەوە لە