×

دەروونناسیی پۆزەتیڤ چییە؟

دەروونناسیی پۆزەتیڤ1یان دەروونناسیی ئەرێنی چییە و بۆچی گرینگە؟

ڕەنگە زاراوەی دەروونناسیی پۆزەتیڤتان بیستبێت بەڵام تەواو دڵنیا نەبن کە چییە و بە چی دەڵێن. هەندێک تێگەیشتنی هەڵە لەسەر ئەم بوارە لە زانستی دەروونناسی هەیە هەم سەبارەت بەوەی کە چییە هەم ئەوەی کە چی نییە.

بۆ چارەسەرکردنی ئەو هەڵە تێگەیشتنانە و ناسینی ئەم بوارە، هەوڵ دەدەین سەرنج بخەینە سەر مانا و شرۆڤەیەک لەسەر بزووتنەوەی دەروونناسیی پۆزەتیڤ و باس لە چییەتی، داهێنەرەکەی، سوودەکانی، تیۆرە و بیرۆکەکان، ئامانجەکانی، و مانای گەشەکردن و لێشاو دەکەین.

دەروونناسیی پۆزەتیڤ چییە: پێناسە

دەروونناسیی پۆزەتیڤ بە شێواز و بە وشەی جۆراوجۆر شرۆڤەی بۆ کراوە، بەڵام مانا و پێناسەیەک کە باوتر و قەبووڵ کراوترە ئەمەیە:

دەروونناسیی پۆزەتیڤ خوێندنەوەیەکی زانستییانەیە بۆ ئەو شتەی کە وادەکات ژیان زۆرترین نرخی بەسەرکردنی هەبێت.

(پەتەرسۆن، ٢٠٠٨)

بۆ ئەوەی ئەم پێناسە کورتە کەمێ بەربڵاوتر بکەینەوە: دەروونناسیی پۆزەتیڤ ڕوانینێکی زانستییانەیە بۆ خوێندنەوە لەسەر بیر و هەست و هەڵسووکەوتەکانی مرۆڤ بە سەرنج خستنە سەر هێزەکانی لەجیاتی لاوازییەکانی، هەروەها بە مەبەستی درووستکردنی شتی چاک لە ژیاندا بەجێگەی چاک کردنەوەی خراپی و چەوتییەکانی، بەرز کردنەوەی ژیانی خەڵکی مامناوەندی بۆ ئاستێکی مەزن بەجێگەی بەس سەرنج خستنە سەر گواستنەوە و بەرز کردنەوی ژیانی ئەوانەی هەوڵ و تەقالایان بۆ گەیشتن بە ئاستێکی “ئاسایی”یە (پەتەرسۆن، ٢٠٠٨).

بە کورتی، دەروونناسیی پۆزەتیڤ سەرنج دەخاتە سەر چی؟

دەروونناسیی پۆزەتیڤ سەرنج دەخاتە سەر ڕووداو و کاریگەرییە پۆزەتیڤ و ئەرێنییەکانی نێو ژیان، کە بریتین لە:

  1. ئەزموونە ئەرێنییەکان (وەکوو دڵخۆشی و شادومانی و ئیلهام و ئەوین)
  2. دۆخ و تایبەتمەندییە ئەرێنییەکان (وەکوو سوپاسگوزاری و خێرا چاک بوونەوەی پاش ئازار و دڵسۆزی)
  3. ڕێکخستنە ئەرێنییەکان (هەبوونی یاسای ئەرێنی لەنێوان هەموو دەزگا و ڕێکخراوەکاندا)

دەروونناسیی پۆزەتیڤ وەکوو بوارێکی زانستی، زۆربەی کاتی تەرخان دەکات بۆ بیرکردنەوە سەبارەت بە بابەتگەلێک وەکوو هێزی کەسایەتی، گەشبینی، ڕەزامەندی لە ژیان، دڵخۆشی، تەندرووستی، سوپاسگوزاری، دڵسۆزی (هەروەها دڵسۆزی بەرانبەر بە خۆت) و سەرکەوتن.

لەسەر ئەم بابەتانە خوێندنەوە دەکرێت بە مەبەستی فێربوونی ڕێگا و چۆنییەتی یارمەتی دان بە خەڵک بۆ ئەوەی بتوانن گەشە بکەن و باشترین ژیانی خۆیان بژین.

سەبارەت بە داهێنەری ئەم بوارە دەروونناسییە: مارتین سەلیگمان

مارتین سەلیگمان توێژەرێکە بە ئەزموونێکی زۆرەوە لە بواری دەروونناسیدا. ئەگەر تا ئێستا ناوی بزووتنەوەی دەروونناسیی پۆزەتیڤتان نەبیستبێت، ئەگەری هەیە کە ناوی ئەوتان بیستبێت. توێژینەوەکانی سەلیگمان لە شەستەکان و حەفتاکاندا بوو بە بنەمایەک بۆ دامەزرانی ئەو تیۆرە دەروونناسییە بەناوبانگەی فێربوونی بێدەرەتانی2Learned Helplessness – فێربوونی بێدەرەتانی کاتێک ڕوودەدات کە کەسێک بەردەوام ڕووبەرووی دۆخێکی نەرێنی و بەدەر لە کۆنترۆڵ و دۆڕان دەبێتەوە و ئیدی واز لە هەوڵدان بۆ گۆڕینی دۆخەکە دێنێیت تەنانەت کاتێک کە هێزی گۆڕانی هەبێت..

ئەم تیۆرەیە کە پاڵپشتی دەیان ساڵ توێژینەوەی لە پشتە، شرۆڤەی دەکات کە چۆن مرۆڤ و ئاژەڵان دەتوانن فێری بێدەرەتانی و هەژاری ببن و هەست بکەن کە ئیدی کۆنترۆڵیان نەماوە لەسەر ئەو شتانەوەی بۆیان ڕوو دەدات.

سەلیگمان ئەم دیاردەیە پێوەندی دا بە خەمۆکییەوە؛ ئاماژەی بەوە دا کە زۆربەی ئەو خەڵکانەی لە خەمۆکی ئازار دەبینن، هەست بە بێدەرەتانی و بێچارەییش دەکەن. ئیشەکەی ئەو لەسەر ئەم مژارە، بوو بە هۆی ئیلهام و بیرۆکە و بەڵگە بۆ پاڵپتشتی لە زۆرێک ڕێگەدەرمانی نیشانەکانی خەمۆکی و هەروەها ڕێکارگەلێک بۆ بەرگری لە تووشیاربوون بە خەمۆکی.

ئەگەرچی هەر ئەمە خۆی ئیشێکی زۆر گەورە و بەرچاو بوو، بەڵام سەلیگمان دەیزانی کە شتی زۆرتری هەیە بۆ پێشکەش کردن بە کۆمەڵەی دەروونناسی و هەروەها بە جیهان و زۆرتر ئیشی کرد لەسەر لایەنە ئەرێنی و بەرزکردنەوە و ئیلهامەکان. پاش ئەوەی کە ناوبانگێکی دەکرد بە هۆی تیۆرەی فێربوونی بێدەرەتانییەوە، سەرنجی خستە سەر خوو و تایبەتمەندییەکان و ڕوانگەکانی دیکەوە کە ئەوانیش دەکرا فێر ببن.

ئەو شتەی دۆزیەوە کە بۆی دەگەڕا لە بواری چاک بوونەوەی خێرا (ئەوەی کە کەسێک ئەو توانایەی هەبیت پاش ئازارێک یان ڕووداوێکی دلتەزێن خیرا چاک ببیتەوە و بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی ژیان) و فێربوونی گەشبینیدا، دۆزینەوەیەک کە بوو بە بنەمای پرۆگرامە بەربڵاوەکانی چاک بوونەوە بۆ منداڵان و ئەندامانی سوپا و کەسانی دیکەش.

سەلیگمان خەریک بوو ماندوو دەبوو لەو هەموو سەرنجی دەروونناسییە بۆ لایەنە نەرێنییەکان، سەرنجێکی هەرە زۆر دەدرا بە نەخۆشییە دەروونییەکان، دەروونناسی نائاساییەکان3Abnormal Psychology – دەروونناسی نائاساییەکان لقێکە لە دەروونناسی کە سەرنج دەخاتە سەر هەڵسووکەوتە نائاساییەکان و بوارگەلێکی بەربڵاو لە ناکۆکییە دەروونییەکان دەگرێتە خۆی.، کۆسپی دەروونی4کۆسپی دەروونی (ترۆما): دۆخێکی دەروونی کە بەهۆی شۆکی توند و قورسەوە درووست دەبێت، بەتایبەت کاتێک ئاسەوارە زیانبەخشەکانی بۆ ماوەیەکی زۆر بمێننەوە.، زام و ئازار، کەچی سەرنجێکی کەم دەدرا بە دڵخۆشی، شادومانی، بەهێزی و گەشەکردن.

کاتیک لە ساڵی ١٩٩٨دا وەکوو سەرۆکی کۆمەڵەی تەندرووستی ئەمەریکا هەڵبژێردرا، لەو دەرفەتە کەڵکی وەرگرت بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی ئەو بوارە زانستییە. لقێکی نوێ بۆ دەروونناسی پێشنیار کرد بە مەبەستی سەرنج خستنە سەر ئەو شتانەی ژیان بە مرۆڤی دەبەخشێت نەک کۆسپ و نەهامەتییەکانی ژیان. وتاری بنەمایی ئەم لقە نوێیە، واتە دەروونناسیی پۆزەتیڤ، لە ساڵی ٢٠٠٠دا لەلایەن سەلیگمان و میهالی سیکزەنتمیهالی (باوکی مژاری لێشاو5Flow – لە دەروونناسیدا، لێشاو دۆخێکی دەروونییە کە کەسێک بەتەواوی نوقمی ئیش یان چالاکییەک دەبێت. لەم دۆخەدا ئەو کەسە بەتەواوی نوقمی چالاکییەکەی دەبێت بەجۆرێک کە هەموو سەرنجی لەسەر ئەو شتە دەبێت کە سەرقاڵییە.) بڵاو کرایەوە.

لە پاش ساڵی ٢٠٠٠ەوە و بانگەشەی سالیگمان بۆ زۆرتر سەرنج خستنە سەر لایەنە ئەرێنییەکانی ژیان لەلایەن دەیان هەزار توێژەرەوە وەڵام دراوەوە و بوو بۆ هۆی دەستپێکردنی هەزاران توێژینەوە و خوێندنەوە لەسەر دیاردە ئەرێنییەکان و هەروەها بوو بە بنەمایەک بۆ بەکارهێنانی یاسا و ڕیساکانی ئەم زانستە لە بوارگەلی جۆراوجۆر وەکوو ڕاهێنان، فێرکاری و پەروەردە، پەیوەندییەکان، ئیش و بوارەکانی دیکەی ژیان.

١٧ خاڵی بەسوودی دەروونناسیی ئەرێنی

تا ئێستا لەوانەیە زانیبێتتان کە هەوڵەکانی سەلیگمان و سیکزەنتمیهالی تا ڕادەیەکی زۆر سەرکەوتوو بووە. ژمارەی هەرە زۆری پڕۆژەکان و وتارەکان لەسەر بابەتە ئەرێنییەکان، کۆگایەکی مەزنی لە زانست و زانیاری پێک هێناوە لەسەر ئەوەی کە چۆن خۆمان و ئەوانەی دەورووبەرمان هان بدەین کە باشترین ژیانی خۆیان بژین.

ڕێز کردنی هەموو سوودەکانی دەروونناسیی پۆزەتیڤ، نەکردەیە بەڵام هەوڵ دەدەین ڕوانین و سەرنجێکمان هەبێت لەسەر هەندێک لە کاریگەرترین ئاکامەکانی بەکارهێنانی دەروونناسیی پۆزەتیڤ.

بەگشتی، بەهێزترین سوودی دەروونناسیی پۆزەتیڤ ئەوەیە کە فێرمان دەکات چۆن هێزی ئەوەمان هەبێت ڕوانگە و بۆچوونمان بگۆڕین.

ئەمە سەرنجی زۆربەی تەکنیکەکان و پرۆڤەکان و تەنانەت کۆی پرۆگرامگەلێکە کە لەسەر بنەمای دەروونناسیی پۆزەتیڤ پێک هێنراون، چونکە گۆڕانێکی هەرە بچووکیش لە ڕوانین و بۆچوونی کەسێکدا دەتوانێت تا ئاستێکی زۆر، تەندرووستی و چۆنییەتی ژیانی ئەو کەسە بەرز بکاتەوە. نەختێک گەشبینی و سوپاسگوزاری بکەیتە نێو ژیانتەوە، کاریکی ئاسانە کە دەتوانێت ڕوانین و بۆچوونێکی ئەرێنیتر ببەخشتێت بە ژیانت.

هەڵبەت هیچ دەروونناسێکی پۆزەتیڤ پێت ناڵێت کە بیر و کردارەکانت بەس لەسەر شتی ئەرێنی بێت؛ دیارە کە هاوسەنگی شتێکی زۆر گرینگە. دەروونناسیی پۆزەتیڤ بۆ ئەوە بنیات نەهێنرا کە جێگای دەروونناسییە سونەتییەکە بگرێتەوە، بەس بۆ تەواو کردن و کامڵتر کردنی ئەو دەروونناسییە پێک هێنرا؛ ئەویش بە هەست و وزەیەکی ئەرێنییەوە لە ئاستی هێز و وزەی نەرێنی دەروونناسییە کۆنەکەی ئەو چەند دەساڵەی ڕابردوودا.

سەرنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاو ناکرێتەوە. ئەو خانەگەلەی بە * دەستنیشان کراون پێویستە پڕ بکرێنەوە.