گۆرانیبێژ: ناسر ڕەزازی
دەنوێ دەنوێ دەنوێ، کە دەنوێ دەڵێی بووکە
دەنوێ دەنوێ دەنوێ، کە دەنوێ دەڵێی بووکە
ناوێرم گۆنای ماچ کەم بە گرین و نووکە نووکە
لە بەر دایکی ناوێرم، عەیارە، خەوی سووکە
کۆرس:
دەنوێ دەنوێ دەنوێ، کە دەنوێ دەڵێی بووکە
دەنوێ دەنوێ دەنوێ، کە دەنوێ دەڵێی بووکە
ناوێرم گۆنای ماچ کەم بە گرین و نووکە نووکە
لە بەر دایکی ناوێرم، عەیارە، خەوی سووکە
ئەنتیکە و زێدە لاوە، چۆنی لێ بکەم سڵاوە
کراس مەخمەر دارابی، هەی لە باڵایدا دووراوە
نە کورتە و نە درێژە، لە سەر پەنجەی وێساوە
لە بەر ئەو دایکە دەمرم مەمکی سەر زاری ناوە
کۆرس:
دەنوێ دەنوێ دەنوێ، کە دەنوێ دەڵێی بووکە
دەنوێ دەنوێ دەنوێ، کە دەنوێ دەڵێی بووکە
ناوێرم گۆنای ماچ کەم بە گرین و نووکە نووکە
لە بەر دایکی ناوێرم، عەیارە، خەوی سووکە
شل دەبەستێ پشتوێنێ،
شل دەبەستێ پشتوێنێ، تاووسە خۆی دەلەنگێنێ
کاتێ دەڕوا بە ڕێوە بە ناز چاوان هەڵدێنێ
شێت و دێوانەم دەکا، ئیمانم لێ دەستێنێ
کۆرس:
دەنوێ دەنوێ دەنوێ، کە دەنوێ دەڵێی بووکە
دەنوێ دەنوێ دەنوێ، کە دەنوێ دەڵێی بووکە
ناوێرم گۆنای ماچ کەم بە گرین و نووکە نووکە
لە بەر دایکی ناوێرم، عەیارە، خەوی سووکە
قەد نەبوو بڵێی دانیشین، تۆزێ کەین ڕا و تەگبیر
قەد نەبوو بڵێی دانیشین، تۆزێ کەین ڕا و تەگبیر
سەد لەعنەت لەو کەسە بێ دەس لە باڵات بکا گیر
جا چی بوو ماڵە بابم ئەتۆ جحێڵە و ئەمن پیر
کۆرس:
دەنوێ دەنوێ دەنوێ، کە دەنوێ دەڵێی بووکە
دەنوێ دەنوێ دەنوێ، کە دەنوێ دەڵێی بووکە
ناوێرم گۆنای ماچ کەم بە گرین و نووکە نووکە
لە بەر دایکی ناوێرم، عەیارە، خەوی سووکە