گۆرانی کوردی

ساقی دەروێشان – ناسر ڕەزازی

ساقی دەروێشان
گۆرانیبێژ: ناسر ڕەزازی

ئاخ، کردووتە عادەت هەیوان دانیشتن، هەیوان دانیشتن
کردووتە عادەت هەیوان دانیشتن، هەیوان دانیشتن
بای برژانگ ئەدەی بۆ جاهێڵ کوشتن، بۆ جاهێڵ کوشتن

ساقی دەروێشان جامێ شەراو با بێ
ساقی دەروێشان جامێ شەراو با بێ
پڕ کە پیاڵە، مانگ له گوشەیدا بێ
ئەو کچە نازدارە بۆچ لە من تۆرابێ، ئاخ
لە بەندی چارۆکەی، یەکە یەکە وای کە،
جا وەرە تەماشای کە

ئای، هەستە لە خەوێ بزانە چیم دەوێ، بزانە چیم دەوێ
هەستە لە خەوێ بزانە چیم دەوێ، ئاخ، بزانە چیم دەوێ
لە گەردنی زەردت دوو ماچم دەوێ، ئاخ، دوو ماچم دەوێ

ساقی دەروێشان جامێ شەراو با بێ
ساقی دەروێشان جامێ شەراو با بێ
پڕ کە پیاڵە، مانگ له گوشەیدا بێ، ئاخ
لە بەندی چارۆکەی، یەکە یەکە وای کە،
جا وەرە تەماشای کە

0 0 دەنگ
Article Rating
ئاگادار بوونەوە
ئاگادار بوونەوە لە
guest
0 Comments
Inline Feedbacks
دیتنی هەموو سەرنجەکان
0
فەرموو سەرنجی خۆت بنووسەx
()
x