×

سروەی بەیانی – نەجمەدین غوڵامی

سروەی بەیانی
هۆنراوە: سوارە ئیلخانیزادە
گۆرانیبێژ: نەجمەدین غوڵامی

تۆ وەکوو
سروەی بەیانانی بەهاری
تۆ لە لەشما
گیانی سووکی نادیاری
بۆ شەوی خۆشی و نەخۆشیم یادگاری
بۆ شەوی خۆشی و نەخۆشیم یادگاری
ڕەمزی ئینتیزاری

تۆ جریوەی دارسانی جێژوانی، جێژوانی
تۆ جریوەی دارسانی جێژوانی، جێژوانی
بۆ هەسێرەی بەرزی ئاواتم
سریوەی
چەندە جوانی
بۆ هەسێرەی بەرزی ئاواتم
سریوەی
چەندە جوانی
گیانەکەم
جاران کە ئەتوت
پێکەنینت زایەڵەی
سەوزی شەتاوە
چاوی شینت گۆمی مەندی
پڕ لە ماسی
پڕ لە ماسی زەرد و سووری بەر هەتاوە

ئێستە بۆ وا شۆڕەبی
برژانگی نەرمت دەوری داوە؟!
ئێستە بۆ وا شۆڕەبی
برژانگی نەرمت دەوری داوە؟!
بۆچی گەرمایی ڕوانینت نەماوە؟! نەماوە!
بۆچی گەرمایی ڕوانینت نەماوە؟! نەماوە!

سەرنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاو ناکرێتەوە. ئەو خانەگەلەی بە * دەستنیشان کراون پێویستە پڕ بکرێنەوە.