گۆرانی کوردی

سوورەگوڵ – کانی

سوورەگوڵ
گۆرانیبێژ: کانی

کۆرس:
چاوئەستێرەی سوورەگوڵەکەم، بەخوا شێواوە دڵەکەم
ئاخ سوورەگوڵم وای

بە مەرگی تاقە براکەم، هیچوەخت فەرامۆشت ناکەم
ئاخ سوورەگوڵم وای
لە دونیادا تاکوو ماوم، هەر تۆی بە خودا بینایی چاوم
ئاخ سوورەگوڵم خەمڵیوە
لە دونیادا تاکوو ماوم، هەر تۆی بە خودا بینایی چاوم
ئاخ سوورەگوڵم خەمڵیوە

کۆرس:
ماڵتان بەرەو ڕۆژهەڵاتە
ڕۆحم ئێشکچی باڵاتە
ئاخ سوورەگوڵم وای

هەموو شەوێ، نیوەشەوێ
بە دایمە ڕۆحم لە لاتە
ئاخ سوورەگوڵم وای
لە دونیادا تاکوو ماوم
هەر تۆی بە خودا بینایی چاوم
ئاخ سوورەگوڵم خەمڵیوە، ئاخ
لە دونیادا تاکوو ماوم
هەر تۆی بە خودا بینایی چاوم
ئاخ سوورەگوڵم خەمڵیوە

کۆرس:
پێم خۆشە میوانی من بی
هەمیشە جیرانی من بی
ئاخ سوورەگوڵم وای

پێم خۆشە میوانی تۆ بم
هەمیشە جیرانی تۆ بم
ئاخ سوورە گوڵم، وای
لە دونیادا تاکوو ماوم
هەر تۆی بە خودا بینایی چاوم
ئاخ سوورەگوڵم خەمڵیوە، ئاخ
لە دونیادا تاکوو ماوم
هەر تۆی بە خودا بینایی چاوم
ئاخ سوورەگوڵم خەمڵیوە

 

0 0 دەنگ
Article Rating
ئاگادار بوونەوە
ئاگادار بوونەوە لە
guest
0 Comments
Inline Feedbacks
دیتنی هەموو سەرنجەکان
0
فەرموو سەرنجی خۆت بنووسەx
()
x