گۆرانی کوردی

شارەکەم – ناسر ڕەزازی

شارەکەم
هۆنراوە: سەعید شێخولئیسلام
گۆرانیبێژ: ناسر ڕەزازی

چەرخی چەواشەی بێ ئامان،
چەرخی چەواشەی بێ ئامان، زوو دایبڕیم لە نیشتمان
چەرخی چەپگەرد وای هێنا بۆم، ئاوارە بووم لە شاری خۆم

باخی بەهەشت بێ هەندەران، بۆ من هەر دەرد و ماتەمە
باخی بەهەشت بێ هەندەران، بۆ من هەر دەرد و ماتەمە
بیرم هەر لای کوردستانە، بۆیە دڵم پڕ لە خەمە

شەکەتم لە ژیانی ئەوێ، لە ئەم ژینە غەوارەیە
بەڵام چی بکەم ئەم خەڵکەی من ئێستاکەش هەر ئاوارەیە

شەو و ڕۆژ هەر وام لە خەیاڵ، ئەفڕم وەکوو کۆتر بە باڵ
بەرەو ئاسمانی شارەکەم، بۆ لای خەڵکە هەژارەکەم
کە چی شار هەر وەکوو شەوە، ڕایچڵەکاندم لەو خەوە
لە پڕ بە دەم گریانەوە، بە دەرد و ئێش و ژانەوە

دیسان بەرەو ڕێ بوومەوە، بەرەو هەندەران چوومەوە
ئاوارەیی بوو بە بەشم، بڕوانە فرمێسکی گەشم

ئاوارەیی بوو بە بەشم، بڕوانە فرمێسکی گەشم
ئاوارەیی بوو بە بەشم، بڕوانە فرمێسکی گەشم

کۆرس:
ئاوارەیی بوو بە بەشم، بڕوانە فرمێسکی گەشم
ئاوارەیی بوو بە بەشم، بڕوانە فرمێسکی گەشم
ئاوارەیی بوو بە بەشم، بڕوانە فرمێسکی گەشم

1 1 دەنگ
Article Rating
ئاگادار بوونەوە
ئاگادار بوونەوە لە
guest
0 Comments
Inline Feedbacks
دیتنی هەموو سەرنجەکان
0
فەرموو سەرنجی خۆت بنووسەx
()
x